لەڕوداوێكدا چوار ئەندامی یەك خێزان  لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لەماڵێكدا لە گەڕەكی چوارباخ لە شاری سلێمانی بەهۆی تەزووی كارەباوە چوار ئەندامی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای گەیشتنی تیمەكانی بەڵگەی تاوانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە كرا و دەركەوت كە هەرچوار قوربانییەكە بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیان لەدەستداوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای بردنی تەرمەكانیشیان بۆ پزیشكی دادوەری، هۆكاری گیان لەدەستدانەكەیان پشتڕاست كرایەوە كە بەهۆی تەزووی كارەباوە بووە.

 

پۆلیسی سلێمانی ناسنامەی خێزانەکەی بلاوکردووەتەوە کە دایک و باوک و دوومنداڵی کچ و کوڕیان بوون بەناوەكانی

عادل مستەفا سەعید لەدایكبووی ساڵی ١٩٦٦، شعریە عەلی ئەمین لەدایكبووی ١٩٧٢، محەمەد عادل مستەفا لەدایكبووی ١٩٩٩

جوان عادل مستەفا لەدایكبووی ساڵی  ٢٠٠٢ .