کۆڕبەندێکی تایبەت بە توندوتیژی ئەلکترۆنی دژی ژنان ئەنجامدرا

ئەمڕۆ کۆڕبەندی ناوچەیی تایبەت بە توندوتیژی ئەلکترۆنی دژ بە ژنان بە بەشداریی نێودەوڵەتیی ئەکتەرەکان و ئەوانەی ئارەزووی ئەو پرسە دەکەن دەستیپێکرد، هەروەها پێداچوونەوەیەک بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان کە لەسەر ئەو پرسە لە عومان ئەنجامدرابوون کرا.

ئەسما فەتحی

 

عومان- توندوتیژی ئەلیکترۆنی یەکێکە لە گرنگترین قەیرانەکان کە ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بەدەستیەوە دەناڵێنن و کاریگەرییان لەسەرە بەهۆی لێکەوتەکانییەوە ئەمەش وایکردووە بوونی ئەلکترۆنیەت یەکێک بێت لەو هۆکارانەی ژنان ترسیان لێی هەیە و لێی کشاونەتەوە.

 

جگە لە کاریگەریی ڕاستەوخۆی توندوتیژی ئەلکترۆنی لەسەر ژنان و بەرکەوتنیان بە قەیرانی دەروونی و دارایی، بەهەمان شێوە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات، زۆرێک لە ژنان بە ویستی خۆیان بڕیاریانداوە لە ڕێگەی خۆکوشتنەوە خۆیان دەرباز بکەن لەو کێشانە، لەکاتێکدا هەندێکی دیکە بە مەبەست کوژراون، هەندێکی دیکەش زیانیان پێدەگات بەهۆی ئەو فشارە کۆمەڵایەتیەی لەسەریانە.

 

لە ڕۆژی یەکەمدا کۆمەڵێک دانیشتن بەڕێوەچوو کە چەندین گفتوگۆی لەخۆگرتبوو لەسەر ڕاستی توندوتیژی لە وڵاتە جیاوازەکاندا و تیشک خستنە سەر بەشدارییە دیارەکانی بەشداربووان لە کۆڕبەندی لەو شێوەیەدا، هەروەها خستنەڕووی ئەو ڕاستیەی کە مافەکانی ژنان لە بواری ئەلکترۆنیدا بێبەش دەکات.

 

هەوڵەکانی توێژینەوەی دامەزراوەی سیکدیف بە هاوکاری لەگەڵ توێژەرانی نزیکەی ١٢ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا پێداچوونەوەی بۆ کرا و کۆنفرانسەکەش بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامەکان بوو بە ئامانجی دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار بۆ نەبوونی توندوتیژی ئەلکتۆرنی.

 

ئامادەبووان باسیان لەو هەوڵانە کرد کە دەدرێن بۆ وەستاندنی ئەو پێشێلکاریانەی کە ژنان لە ڕێگەی ئەلکترۆنیەوە ڕووبەڕوویان دەبنەوە و باسیان لە چارەسەرە بەردەوامەکان کرد هەروەها ڕێگاکانی خۆپاراستن خرایەڕوو.