لە میسر کۆبوونەوەیەکی دیالۆگ بۆ تاوتوێکردنی یاسای خێزانی دادپەروەرتر ئەنجام دەدرێت
دەزگای پرسی ژنانی میسر ساڵانێکە کاردەکات بۆ دامەزراندنی یاسایەکی نوێ و دادپەروەرتری خێزان وەک بەدیلێک بۆ یاسای باری کەسی ئێستا کە زیاتر لە ١٠٠ ساڵە بەبێ هیچ گۆڕانکارییەکی بەرچاو دەرچووە.
ئەسما فەتحی
قاهیرە- دەزگای پرسی ژنانی میسر کۆبوونەوەیەکی دیالۆگی ڕێکخست بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەرەپێدانی یاسایەکی نوێی باری کەسی کە پێداویستییەکانی کۆمەڵگە دابین بکات کە لە هەموو ئاستەکاندا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
تاوتوێکردنی بارودۆخی کۆمەڵگە بە پێی یاسای ئێستای باری کەسایی یەکێکە لە تەوەرە گرنگەکانی کارنامەی هەموو ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە کۆمەڵگەی مەدەنیەوە هەیە و ساڵانێکی زۆرە دەزگای پرسی ژنانی میسر کار دەکات بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری لە یاسای ناوخۆییدا، زۆربەیان پێیان گەنگە یاسایەک هەبێت دادپەروەرانە بێت بۆ خێزانی میسری.
پێشتریش پرۆژە یاساکە تەواو بووبوو، دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندییە پێویستەکان نادیە هێنری، پەرلەمانتاری میسر توانی بیخاتە ناو پەرلەمانەوە، دانیشتنی پەرلەمان بەبێ گفتوگۆکردن کۆتاییهات، هەمان شت دوای ئەوەی نوێنەر نەشوا ئەلدیب ڕەشنووسی یاساکەی پەسەندکرد و توانی واژۆی زیاتر لە ٦٠ پەرلەمانتاری ژن و پیاو بەدەستبهێنێت، بەڵام پێشنیار نەکرا بۆ گفتوگۆکردن.
کەس لە سەر گرنگی دەرکردنی یاسای باری کەسی کە دادپەروەرتر بێت بۆ هەموو ئەندامانی خێزان ناکۆک نییە سەرۆکی کۆمار ڕێنمایی دا کە یاسایەکی نوێ دابڕێژرێت کە وەڵامی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان بداتەوە و لیژنەیەک بۆ ئەوە لە چەند لایەنێکەوە پێکهێندرا، بە سەرۆکایەتی لەلایەن وەزارەتی دادی میسرەوە تا ئێستا یاساکە یەکلایی نەکراوەتەوە، بەڵام کۆمەڵێک لێدوانی تایبەت هەیە کە هەندێک لە ماددەکانی ئاشکرا کراون و بەپێی ئەو کەسانەی پەیوەندیدارن، هەندێکیان لەگەڵ ئەوەی پێشتر خراوەتەڕوو.
یاسا دەبێت لەپێشینە بێت
عەزە سلێمان، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی دەزگای پرسی ژنانی میسر، کۆبوونەوەی دیالۆگی کرد کە لەلایەن دەزگای پرسی ژنانی میسرەوە ڕێکخرابوو، وتی: لە دەوڵەتی یاسادا، سەرۆک کۆمار پۆستی سەرۆکی جێبەجێکاری وڵاتەکە، هەربۆیە داوای لێدەکەین دەستوور جێبەجێ بکات، ڕوونی دەکەینەوە کە ساڵانێکی زۆرە باس لە یاساکانی باری کەسی دەکەن چونکە پێویستە بە شێوەیەکی ڕیشەیی بگۆڕدرێن.
جەختی لە پێویستی ڕەچاوکردنی لەپێشینەی هاوڵاتیان و بۆ ئەوەی ئەنجومەنی گەل کارنامەیەکی یاسادانان دابنێت کە نوێنەرایەتیان بکات و نوێنەرایەتی دەسەڵات و ئەولەویەتەکانی نەکات، ئەو لیژنەیەی کە پێکهێندرا ئاشکرا نەبووە دەربارەی کارەکانی یان تەنانەت ئەنجامی ئەو کارانەی کە کردوویانە، و دەوڵەتیش دەبێت دەستوەردان بکات چونکە بابەتەکە ئەوەندە ماوە بەردەوامە کە ئێستا پێویستی بە چارەسەرکردن هەیە بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ کێشەکاندا بکرێت.
کەریمە حەفناوی، ئەندامی پارتی سۆسیالیستی میسر دووپاتی کردەوە کە دەزگای پرسی ژنانی میسر لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە کاردەکات بۆ پەرەپێدانی یاسایەکی نوێی باری کەسێتی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کۆمەڵگە کە لە ساڵی ١٩٢٠ەوە تاوەکو ئێستا لە هەموو ئاستەکاندا گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، بۆ ئەوەی ئەمڕۆ دادپەروەری بەدەستبهێندێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو یاسایە لە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن پەرلەمانتار نەشوە ئەلدیبەوە پێشکەشکرا دوای ئەوەی ٦٠ نوێنەری ژن و پیاو واژۆیان لەسەر کرد، و تا ئەمڕۆش سەیری نەکراوە و نەخراوەتە گفتوگۆ، سەرەڕای ئەوەی بەردەوام لە لایەن بەرپرسانەوە پێشنیار دەکرێت و ئەو بزووتنەوەیەی کە بەرەو گۆڕینی یاسا ڕوویدا چونکە پێویستی بە گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی هەیە.
یاسای خێزان و پەرلەمان
هەروەها مەها عەبدول ناسر، پەرلەمانتاری میسر ڕایگەیاند، یاسایەک هەیە کە ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن پەرلەمانتار نەشوە ئەلدیبەوە خراوەتەڕوو و تا ئێستاش ڕەوانە نەکراوە بۆ گفتوگۆکردن، لەکاتێکدا دەبوو وەزارەتی داد و ئەزهەر و کەنیسە و هەموو ئەو لایەنانەی کە پێیان سپێردراوە دەستوەردان لەم یاسایەدا بکەن، و نەیانکردووە تا ئێستا کەس ڕەشنووسەکەی نەبینیووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی لەسەر بوونی ڕەشنووسی یاساکە دەوترێ بەم زووانە دەگەیەنرێتە پەرلەمانی میسر، بەلام شتێکە کە تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە وتی: من گەشبین نیم کە یاسایەکی بەم قووڵی و گرنگییە بە ڕەهەندێکی دڕکاویی مشتومڕ و دیالۆگی کۆمەڵایەتییەوە لە ماوەی چەند مانگی دیکەی خولی یاسادانانی ئێستادا بخرێتە ناوەوە، هیوادارم پێچەوانەکەی ڕووبدات و لە ڕاستیدا بچنە ناو گفتوگۆوە.
باسکردن لە یاسایەکی خێزانیی دادپەروەرتر ئێستا گرنگە
پەرلەمانتار نەشوە ئەلدیب ڕایگەیاند، دەوڵەت پێیوایە دەبێت یاسای ئێستا بگۆڕدرێت، بەڵام بەو پێیە سەرۆک کۆمار بڕیاریدا لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی وەزیری داد پێکبهێندرێت تا ئەو کاتەی ماددەکانی یاساکە پێشکەش بکرێت داڕێژراون ئەم لیژنەیە سنوورێکی کاتیی بۆ کارەکانی داناوە، بەڵام چەند مانگێک تێپەڕیوە و یاساکە نەهاتە دی.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک دزەپێکردنی ماددە لە یاساکەدا هەیە کە حکومەت کاری لەسەر دەکات و تا ئێستا جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ ئەو ڕەشنووسەی کە پێشکەشی پەرلەمانی کردووە، ڕەشنووسی یاساکەی حکومەت هێشتا هیچ گفتوگۆیەکی لەسەر نەکراوەو ئەو ڕەشنووسی یاسایەی کە لەلایەن دامەزراوەی میسرییەوە پێشکەش کراوە بۆ پرسەکانی ژنانی میسر ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە و تا ئەمڕۆش، ڕەوانەی گفتوگۆکردن نەکراوە، کە ماوەیەکی زۆرە بۆ پڕۆژەیەکی لەم شێوە گرنگە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتەکانی خولی دووەمی یاسادانان خەریکە کۆتایی دێت، و پێویستە پێش ئەوە تاوتوێی یاساکە بکرێت، چونکە یاسای ئێستا زیاتر لە ١٠٠ ساڵی تێپەڕاندووە و بە شێوەیەکی کاریگەر ڕێگری لە مافەکان دەکات و هاوسەنگ نییە لەگەڵی، بۆیە گرنگە کە ڕێگەچارەسەرێک هەبێت کە پێداویستییەکانی خێزان و ئەو ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیانەی کە میسر واژۆیان کردووە، دابین بکات.
دووپاتیکردەوە کە ڕەنگە ڕەشنووسی یاساکە مشتومڕ لە شەقامی میسری دروست بکات، پێشبینیش دەکرێت ئەمە ببێتە هۆکاری دواکەوتنی ناساندنی یاساکە بۆ گفتوگۆی پەرلەمان، بەڵام بەرژەوەندی بنەماڵە ئێستا پێویستی بە دەرکردنی ئەم یاسایە هەیە لە پێناوی واقیعێکی دادپەروەرتر بۆ هەموو ئەندامەکانی، کە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە دەبێت بە گشتی.