پلانی چەتەکان لە تل ڕەفعەت مەترسییەکە لە سەر ژیانی ژنان

ژنانی تل ڕەفعەت ڕایانگەیاند، بەهۆی ئەو پێشێلکاریانەی لە شاری تل ڕەفعەت ڕوودەدەن، ژیانیان لە مەترسیدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کە خۆیان بە ''کۆمیتەی گشتی شۆڕشگێڕ'' ناوبرد، هەڕەشەیان کرد کە پیاوانی تەمەن ١٨ بۆ ٦٠ ساڵان لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا شاری تل ڕەفعەت بەجێبهێڵن.

 

بە پێی زانیارییەکان، ئەم بڕیارە ڕەتکرایەوەتەوە و دواتر شەڕ لە نێوان گەل و چەتە بەکرێگیراوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا هەڵگیرسا.

 

سەبارەت بە بارودۆخی ئێستا، ئەو ژنانەی لە تل ڕەفعەت، کە بە هۆکاری ئەمنی نەیانویستووە ناوی خۆیان ئاشکرا بکەن، ڕایانگەیاندووە، "چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ئەم بڕیارەیان هێنایە ئاراوە بۆ فرۆشتنی هەموو ئەو کاڵایانە کە لە شاری عەزاز دزیویانە، هەروەها پێشێلکاری دژی ژنان ئەنجام بدەن. دوای ئەم بڕیارە هەموو ئەو ژنانەی لەوێدان لە مەترسیدان، چونکە چارەنووسیان نادیارە''.

 

هەروەها دەڵێن، چەتەکانی داگیرکەر ڕێگە بە کۆچبەرانی عەفرین نادەن ئەو ماڵانە بەجێبهێڵن کە تێیدا گیریان خواردووە.