شاندی تاژێ چوونە بەغدا

شاندی تاژێ سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ وەزیری کۆچ و کۆچبەران کۆبووەوە، چەند داواکارییەکان ئاڕاستەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران کرد.

شەنگال

 

شاندێکی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی لە چوارچێوەی هەڵمەتی"لە دژی قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن" سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەران کۆبووەوە وەک بەشێک لە هەڵمەتی "دەنگی بەرگریکردن لە خۆ لە دژی جینۆسایدکردنی ژنان." 

 

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بابەتەکانی وەک داخستنی کامپەکانی ئێزیدییەکان کرا کە حکومەتی عێراق بڕیاری دابوو هەموو کامپەکانی ئێزیدیەکان  تا مانگی تەمووز دابخات، هەروەها گەڕانەوەی ئێزیدییەکان بۆ شەنگال و هاوکاریکردنی خێزانەکان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شەنگال و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق گفتوگۆیان لەسەر کرا.

 

تاژێ داوای لە وەزارەت کرد کە بە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی خۆی هەستێت و ئەوە بکات کە لەسەر شانیانە، وەزارەتەکە بەڵێنی داوە لەسەر ئەو بابەتانە ڕاوەستێت کە گفتوگۆیان لەسەر کراوە.

 

دوای کۆبوونەوەکە، شاندەکەی تاژێ گەڕانەوە بۆ شەنگال.