'دیوارەکان دەڕوخێن' لە ماڵپەڕی دامەزراوەی ڕۆزا لۆکسمبۆرگ بڵاوکرایەوە

فیلمی دیکۆمێنتاریی 'دیوارەکان دەڕوخێن' کە باس لە ژیانی فیگەن یوکسەکداغ، ئایسەل تو‌غلوک، گوڵتان کشاناک و سیبەل یغیتالپ دەکات، لە سایتی دامەزراوەی ڕۆزا لۆکسمبۆرگ بڵاوکرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

فیلمی دیکۆمێنتاریی 'دیوارەکان دەڕوخێن' کە باس لە پرۆسەی دەستبەسەرکردنی فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، گوڵتان کشاناک، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی گەورەی ئامەد، ئایسەل توغلوک و سیبەل یغیتالپ پەرلەمانتارانی پێشووی هەدەپە لە زینداندا دەکات، لەلایەن دامەزراوەی ڕۆزا لۆکسمبۆرگەوە بڵاوکراوەتەوە.

 

فیلمە دیکۆمێنتارییەکە کە لە ١٨ی ئادار، ڕۆژی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی بڵاوکرایەوە، دەتوانرێت بە ژێرنووسی ئەڵمانی، فەرەنسی، ئینگلیزی، ئیسپانی، ئیتاڵی و کوردی بینەری بن.

 

فیلمە دیکۆمێنتارییەکە لە دەرهێنانی هەبون پۆلات و شەریف چیچەک و ئامادەکردنی عادل دەمیرچی، یەشیم کۆشکون و ئۆنور گولەرە و لەسەر بنەمای پەرتوکەکانی فیگەن یوکسەکداغ بە ناوی 'دیوارەکان دەڕوخێن'، کە لە هۆنراوەکانی زیندان و پەرتوکی "ڕەنگی مۆری سیاسەتی کوردی"ی گوڵتان کشاناک بەرهەمهێنراوە.