سەرەڕای ئەو ئەشکەنجەیەی بینیویەتی هەمیشە لە پێناوی وڵاتەکەیدا تێکۆشاوە

سوریا محەمەد حسێنی تەمەن ٦٥ ساڵ لە سەرەتای تێکۆشانەکەیەوە لەگەڵ بزووتنەوەی ئازادی هەمیشە ڕووبەڕووی فشاری ڕژێمی بەعس بووەتەوە، لە ساڵانی ٢٠٠٨-٢٠١٠ دەستگیرکرا و ئەشکەنجەدرا، بەڵام کۆڵی لە تێکۆشان نەدا.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە-باری ژیان و خێزان و وڵات لەسەر شانی ژنانە، بۆیە کاتێک ژنانی کورد دەچنە ڕیزەکانی بزووتنەوەی ئازادییەوە، هەموو شتێک لە مردن، کوشتن، دەستگیرکردن، لە سێدارەدان و زۆر بارودۆخی دیکە دەخەنە بەرچاویان، کاتێک خەباتی نهێنی سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، سوریاش وەک هەر ژنێکی دیکە باری لەسەر شانی خۆی هەڵگرت.

 

"بەرخۆدانی زیندانی ئامەد ناسینی تەڤگەری ئازادیی قووڵتر کردەوە"

 سوریا محەمەد حسێن، ژنێکی تەمەن ٦٥ ساڵە لە سەرێکانی لە کامپی واشۆکانی دەژی، باسی لەوەکرد، لە ساڵی ١٩٨٦ بزووتنەوەی ئازادی ناسیوە و وتی: زۆرێک لە هاوڕێ و شۆڕشگێڕەکانی بزووتنەوەی ئازادی ئێمەیان بە ئامانجەکانی تێکۆشانی خۆیان و وردەکارییەکانی دیکە ناساند و سڵاوێکی گەرم و خۆشەویستیان پێداین و ماڵئاواییان لێکردین و ڕۆیشتن، خێزانەکەمان لە بنەڕەتدا خەڵکی باکووری کوردستانن و  لە گوندی تیزیانی ماردینەوە هاتوون، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هاوسەرگیری نەکات، دایکم چوو بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و ئێمە لە سەرێکانی نیشتەجێ بووین، براکەم ئارچیوان سەرێکانی، گەریلا بوو لە ساڵانی ڕابردوودا لە چیای مەتینا شەهید بوو، پەکەکە ژیانێکی نوێی پێشکەش کردین و ئێمە وەک ناسنامەی خۆمان دەیبینین، ناسینی بزووتنەوەکەمان لە ڕێگەی شۆڕشگێڕانەوە دەستیپێکرد، بە بەرخۆدانی زیندانی ئامەد و هاوڕێیان کەمال پیر و مەزڵوم دۆغان و خەیری دورموش و ئەو هاوڕێیانەی کە بەرگرییان کرد، قولتر بوو.

 

سوریا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیرکرا

سوریا محەمەد حسێن وتی: ئەمڕۆ بیرۆکەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان سنوورەکانی کوردستانیان تێپەڕاندووە و ملیۆنان کەس ئەم بیرۆکانە قبوڵ دەکەن، لەو ساڵەی کە بزووتنەوەکەمان ناسی، دەستمان کرد بە خەبات، لەگەڵ ١٦٠ کرێکاری ژندا پەموو نیسکم چاند و بەرهەمەکانیم بۆ پارتەکە کۆکردەوە، من کارمەندەکانم دامەزراند، پاشان بە نهێنی گۆڤاری دەنگی کوردستان و چەند پەڕەیەکی دیکەم بڵاوکردەوە، کارەکەی ئێمە نهێنی بوو، بەڵام بەرە بەرە کاریگەری لەسەر خەڵک و ژنان کرد، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هێڵێکی خیانەت هەبوو، ئەو کوردە خۆفرۆشانەی کە لە مێژووی خۆیان تێنەگەیشتبوون خزمەتی دوژمنیان دەکرد، هەندێک لە خەڵکی کورد لە دژی من سکاڵایان لای ڕژێمی بەعس کرد، بۆیە من ئاشکرابووم و دەستگیرکرام.

 

بۆ ماوەی سێ ساڵ لە زینداندا بوو

سوریا محەمەد حسێن ئاماژەی بەوەکرد دوو جار لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لەگەڵ براکانی و دوو هاوڕێی دەستگیرکراوە و وتی: سەربازەکان لەبەردەم براکەم ئەشکەنجەیان دام، کاتێک براکەم قبوڵی نەکرد، فڕێیاندایە سەر زەوی و بە پێڵاوەکانیان قوڕگیان شکاند، هەروەها بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەیان دا و کاتێک کەوتە دۆخێکی خراپەوە بردیانە نەخۆشخانە، لەو کاتەدا بە براکەمم وت: ئێمە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ ئەشکەنجە دەدرێن و بە شانازییەوە لەبەردەم گەلەکەمان دەوەستین، ساڵێک لە زیندانی غوێران، ساڵێکیش لە شام، دواتر لە زیندانی ژێر زەویی سەکەنا حەنانۆ دانرام، کە بە زیندانی موسوڵمانی حەلەب ناودەبرا بۆ ماوەی ساڵێکیش لەوێ مامەوە.

 

ئەشکەنجەدانی ژنان..

سوریا محەمەد حسێن دەربارەی ئەو ئەشکەنجەیەی ڕووبەڕووی بووەتەوە وتی: لەژێر زەویدا، یەکێک لە شێوازەکانی ئەشکەنجەدان بوونی کێچ بوو، ئەوان بە مەبەست دەرگای زیندانەکەیان بە کراوەیی بەجێهێشت بۆ ڕاکردن و بۆ ئەوەی تاوانەکەم قورستر ببێت، بەڵام من تێگەیشتم کە دەیانەوێت چی بکەن، دروشمی "بژی پەکەکە، بژی کورد و کوردستان" لەسەر دیوارەکان نووسراوە، هەروەها ڕوون بوو کە هاوڕێکانمان لەم زیندانەدا بوون، لەبەرچاوماندا، هەندێک کەس هەڵواسرابوون، قاچەکان بەستراونەتەوە و سەریان بەرەو خوارەوە بوو، بەشێوەیەک لێیان دەدات ئاو ئارەق بەسەر مندا دەهاتە خوارەوە، ٤٢ ژن لە زینداندا هەبوون، یەکێک لەو ژنانە کورد بوو، براکەی بە تۆمەتی کوردبوون لە زیندان لە سێدارە درا و خۆشی بە ١٥ ساڵ زیندانی سزادرا، ئەشکەنجەیەکی زۆر خراپ هەبوو نینۆکەکانی ژنانیان دەردەهینا، تیر لێیان دەدام و دەیانوت کەی لە لێدانی تۆ تەواو بین؟ ئەوان سووکایەتییان پێ دەکردم و پێیان دەوتم: پیری فێڵباز کاتێک دەموت بژی سەرۆک ئاپۆ، دووبارە ئەشکەنجەیان دەدام.

 

دوای زیندان چووە چیاکانی کوردستان

سوریا محەمەد حسێن ئەوەی بەبیر‌هێنایەوە دوای ئەوەی لە زیندان دەرچووە، بەرەو چیاکانی ئازادی کوردستان ڕۆیشتووە و وتی: دوای ئازادکردنم خۆم بەستەوە بە کۆمەڵێکی زۆر لە ژنان و چوومە چیاکانی کوردستان، خەو نەکەوتە ناو چاومانەوە، ئێمە باوەڕمان نەدەکرد کە گەریلاکان ببینین، لە خۆشیدا فرمێسک لە چاوم دەهاتنە خوارەوە.

 

دوا پەیام..

سوریا محەمەد حسێن لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ژینا ئەمینی بووە پێشەنگی ڕاپەڕینی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئارین و ئاڤێستا زیلان و بارین مێژوویان نووسی، قوربانییانی کوردستان مێژوو و ئەفسانەیان نووسیوە، کە دەبێت ئەم پرسیارە لە خۆمان بکەین چیمان کرد؟ بۆیە پێویستە ئێمە خاوەنداری لەو میراسە بکەین.