سۆزدار دێریک، فەرماندەی یەپەژە لە کەتەلۆنیایە

سۆزدار دێریک، ئەندامی فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان- یەپەژە، لەسەر بانگهێشتی پەرلەمانی کەتەلۆنیا سەردانی بەرشەلۆنەی کرد و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و نوێنەرانی حزبە سیاسییەکانی پەرلەمان کۆبووەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی یەپەژە، سۆزدار دێریک، فەرماندەی یەپەژە سۆزدار دێریک لە کەتەلۆنیایە و لەگەڵ ئەلبا ڤێرجیس بۆش، سەرۆکی پەرلەمانی کەتەلۆنیا و کارڵس ڕیرا، نوێنەری پارتی یەکێتی گەل و پارتی کۆماری چەپی کەتەلۆنیا (ERC - Esquerra Republica de Catalonia) کۆبووەوە.

 

ڕاپۆرتەکان ئاماژە یان بەوەکردووە، کە لە کۆبوونەوەکاندا باس لە کێشە ئەمنییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەڕەشەی داعش و بارودۆخی کامپی هۆڵ و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەکە کراوە.

 

خەباتی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بابەتێکی سەرەکی کۆبوونەوەکان بوو

خەباتی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بوارە سەربازی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا بابەتێکی سەرەکی کۆبوونەوەکان بوو.

 

هەروەها کۆبوونەوەکان تیشکیان خستە سەر ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاماژەیان بەوە کرد کە داعش هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو جیهان و ئەم هەڕەشەیە هێشتا بەردەوامە، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەکان بەرپرسیار بن لە بەرامبەر داعش.

 

"بەشداری لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکانی هەرێمەکە کرد"

سۆزدار دێریک، فەرماندەی یەپەژە کە لەلایەن ڕۆژنامەنووسانی کەتەلۆنیاوە گرنگییەکی زۆری پێدرا، بەشداری لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکانی ناوچەکە کرد، هەروەها پانێڵێک کە لایەن مۆنیکا تێربیباس، ڕۆژنامەنووس بەڕێوەبرا و زیاتر لە ٤٠٠ کەس بەشداربوون، وەڵامی پرسیاری میوانەکانی دایەوە.

 

پەرتوکی تێکۆشانی ژنانی کورد ناسێندرا

هەروەها سۆدار دێریک لە پێشانگای پەرتوک لە بەرشەلۆنە بەشداری کردو لە ڕێوڕەسمی کردنەوەدا پەرتوکی دیلان دێریک بە ناوی "بزووتنەوەی ژنانی کورد- مێژوو، تیۆری و کردار"، کە باس لە تێکۆشانی ژنانی کورد دەکات، پێشکەش کرا.