ژەهراویکردنی خوێندکاران لە ئێران بەردەوامە

لە درێژەی ژەهراویبوونی زنجیرەی خوێندکاراندا، ئەمڕۆ خوێندکارانی ئامادەیی کچانی خەیام بەهۆی گازی ژەهراویەوە کرابوونە ئامانج و زیاتر لە چوار خوێندکار ژەهراوی بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٢٨ شوبات، قوتابخانەی ئامادەیی کچانی خەیام لە شاری پەردیس لە شاری تاران بە گازی ژەهراوی بوون کرانە ئامانج و ڕایگەیاند کە تا ئێستا پێنج قوتابی ژەهراوی بوون.

 

بەپێی هەواڵەکان، شتێک خراوەتە ناو حەوشەی قوتابخانەکە و تەقینەوەکەی بووەتە هۆی بڵاوبوونەوە غاز کە بووەتە هۆی ژەهراویبوونی خوێندکاران و بەهۆی کەشوهەوای ژەهراوی قوتابخانەکە خوێندکاران توشی هەوکردن و بێهۆشی بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر چوونەتە نەخۆشخانەکان.

 

هەروەها دەربارەی هەمان بابەت، پەرلەمانتار عەبدول عەلی ڕەحیمی مۆزەفەری ژەهراویبوونی خوێندکارانی لە زیاتر لە پێنج شاری ئێران راگەیاند، لیژنەی کاروباری ناوخۆ و ئەنجومەنەکان لە پەرلەمان و کۆمیسیۆنی تەندروستی ئاماژەیان بەوەداوە کە پێویستە ئەو بابەتە چارەسەر بکرێت.

 

لە کاتێکدا زۆربەی خوێندکاران تووشی ژەهراویبوونی ترسناکبوون، بەڵام وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە، جۆرێک لە ژەهرێکی سووک بووەتە هۆی ژەهراویبوونی سووک لە خوێندکاراندا و نەبووەتە هۆی ئاڵۆزیی کە مایەی مەترسی بێت.

 

ژەهراوی بوون بە زنجیرەی خوێندکاران لە قوم و بۆروجێرد لە ماوەی ئەم مانگەدا دەستی پێکردووە و لە سەرانسەری قوتابخانەکانی ئێراندا بڵاوبووەتەوە، ئەمەش بە جۆرێک لە سیاسەت دادەنرێت بۆ ترس و تۆقاندنی خوێندکاران لە چوون بۆ قوتابخانە و ڕێگری دەکات لە خوێندن کە پێشبینی دەکرێت ئەمە لەلایەن حکومەتەوە بەکاربهێندرێت لەبەر هەمان هۆکار تا ئێستا ڕژێمی ئێران هیچ ڕێوشوێنێکی نەگرتوەتەبەر.