زیانەکانی خواردنی خێرا بۆ جەستەی مرۆڤ

خواردنە خێراکان لەبەر ئەوەی بە کاتێکی کەم ئامادە دەبن و تامێکی خۆشیان هەیە خەڵکی زۆر دەیانخوات، بەڵام زیانێکی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

خواردنە خێراکان، ئەو خواردنانەن کە ڕێژەیەکی زۆر لە کالۆری، شەکر، خوێ و چەورییە زیان بەخشەکانی تێدایە، لەگەڵ ڕێژەیەکی کەم لە پرۆتین، ڤیتامین، ریشاڵ و ماددەی کانزانی لەگەڵ ڕێژەیەکی کەم لە بەهای خۆراکی.

 

زیانەکانی خواردنی خێرا

زیاد خواردنی خواردنە خێراکان زیانێکی زۆر بە خەستە دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی گرفتی لە بیر چوونەوە و کەمی سەرنجدان و درەنگ تێگەشتن لە بابەتەکان، دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی درێژ خایەن لە دڵدا، ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە و هەستی برسێتی کەم دەکاتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر، دەبێتە هۆی توشبوون بە خەمۆکی.

 

مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەکات بەتایبەتی شێرپەنجەی کۆڵۆن، کاریگەری لەسەر پێست دروست دەکات دەبێتە هۆی ئەکزیما لە منداڵ و هەزەرکاردا، فشاری خوێن بەرز دەکاتەوە، کاریگەری خراپ لەسەر ددان بەجێدەهێڵێت، هۆکارە بە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە و زیادبوونی کێش.

 

چۆن دەتوانرێت واز لە خواردنی خواردنە خێراکان بهێنرێت

خواردنە خێراکان زۆربەیان ناتەندروستن بۆیە دەتوانرێت وازیان لێ بهێنرێت بە جێگرتنەوەی ئەو خواردنانەی کە ڕێژەیەکی زۆر لە پرۆتین و ڕیشاڵەکانیان تێدایە یان خواردنی ڕیژەیەکی زۆر لە سەوزە.