لە عێراق لە دوو ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا
لە بەغداو نەجەف بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە دووانیان منداڵن.
ناوەندی هەواڵ
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە بەغداد سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵە و لە نەجەفیش هەر بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا.
بەرگری شارستانی بەغداد ڕایگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێك لە ناوچەی بیاعی بەغداد سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسیش ڕزگارکراون.
سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بەرگری شارستانی بەغداد تا ئێستا لە لێکۆڵینەوەدان و دیار نییە بەهۆی چییەوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە، بەڵام ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی دوکەڵی زۆری ئاگرەکەوە خنکاون.
لە پارێزگای نەجەفیش بەهەمان شێوە، لە ڕووداویکی کەوتنەوەی ئاگردا منداڵێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش سوتاون.