''دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازی گەلەکەی بکات و کاریان لەگەڵ بکات"
لۆرا کواگلیۆلۆ داوای ئازادی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکات و ڕایگەیاند: دەبێت بتوانێت بگاتە گەلەکەی و کاریان لەگەڵدا بکات و پێکەوە بڕیار بدەن کە پێویستە چی بکرێت.

ناوەندی هەواڵ
لۆرا کواگلیۆلۆ ئەندامی ڕێکخراوی ڕێتێ جین کە بارەگاکەی لە ئیتاڵیایە، سەبارەت بە بانگەوازەکەی ٢٧ی شوباتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان بۆ 'ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک' وەڵامی پرسیارەکانی ئەی ئێن ئێف دایەوە. لۆرا کواگلیلوۆلۆ ڕایگەیاند کە خۆی وەک بەشێک لە بزووتنەوەی ژنانی کورد دەبینێت.
"دەبێت شۆڕشی ژنان بە هەر نرخێک بێت پارێزراو بێت"
لۆرا کواگلیۆلۆ جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت کار بۆ کۆمەڵگایەکی دیموکراسی بکرێت و وتی: دەبێت لە هەموو شوێنێک کار بکەین. ئێمە لە ناوەڕاستی 'دڕندە' لە ئەوروپا دەژین. ئەوروپا ناوچەیەکی جیهانە کە لەگەڵ شەڕ و کۆلۆنیالیزمدایە. بۆیە زۆر گرنگە خەبات بۆ گۆڕانکاری بکەین. لە بیری عەبدوڵڵا ئۆجالاندا ئازادی ژن لە پێشەنگدایە. شۆڕشی ژنان کە پێویست بوو جێگەی خۆی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا دەبێت لە ئاستی سەرەکیدا جێبەجێ بکرێت و بە هەموو شێوەیەک بپارێزرێت بێگومان ئازادی ژنان دەبێت لە ئاستی سەرەکیدا بێت لە نێوان هەموو خەباتەکاندا.
"عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردە"
لۆرا کواگلیۆلۆ ڕایگەیاند کە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بنەڕەتدا گرنگە و وتی: چونکە ئەو سەرکردەی گەلی کوردە، دەبێت بتوانێت بگاتە گەلەکەی و کاریان لەگەڵدا بکات و پێکەوە بڕیار بدەن کە چی پێویستە بکرێت.