دایکی ئاشتی زەکیە عالم کۆچی دوایی کرد
زەکیە عالم، دایکی ئاشتی تەمەن ٨٣ ساڵ کە لە نەخۆشخانەی حکومی چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی بۆ دەکرا، کۆچی دوایی کرد.
ناوەندی هەواڵ
زەکیە عالم، دایکی ئاشتی تەمەن ٨٣ساڵ کە لە نەخۆشخانەی حکومی ناوچەی کەپەزی ئەنتاڵیا چارەسەری بۆ دەکرا، کۆچی دوایی کرد.
زەکیە عالم لە شاری وان دەژیا، ماوەیەک پێش ئێستا بۆ چارەسەری نەخۆشیەکەی برابوو بۆ ئەنتالیا و لەوێ لە ژێر چاودێری و چارەسەریدا بوو.
ڕاگایەندراوە کە تەرمی دایکی ئاشتی زەکیە عالم لە گۆڕستانی ڤارساکی ناوچەی کەپەز بەخاک دەسپێردرێت.