دایکێک و دوو کچەکەی بە ڕووداوی هاتوچۆ شێلدران

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند کە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێک دوو کچ و دایکێکی شێلا و گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر، فازڵ حاجی، له ڕراگه‌یه‌ندراوێكدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویكرده‌وه‌ کە درەنگانی دوێنێ شەو لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر-مەخمور لە نزیک گردی پیرداود ئۆتۆمبێلێک سێ کەسی شێلا کە دایکێک و دوو کچ بوون و هەرسێکیان گیانیان لەدەستدا.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە تۆمەتبارەکەش دوای ڕووداوەکە هەڵهاتووە.

 

ت.پ