دایکێک و دوو کچەکەی بە ڕووداوی هاتوچۆ شێلدران
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند کە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێک دوو کچ و دایکێکی شێلا و گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
بهڕێوهبهری راگهیاندنی هاتوچۆی ههولێر، فازڵ حاجی، له ڕراگهیهندراوێكدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویكردهوه کە درەنگانی دوێنێ شەو لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر-مەخمور لە نزیک گردی پیرداود ئۆتۆمبێلێک سێ کەسی شێلا کە دایکێک و دوو کچ بوون و هەرسێکیان گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە تۆمەتبارەکەش دوای ڕووداوەکە هەڵهاتووە.
ت.پ