دایکانی شەممە داوای دادپەروەرییان بۆ قوربانیانی کەربۆران کرد
دایكانی شەممە داوای دادپەروەرییان بۆ بێسەروشوێنبووانی کەربۆران كرد، كە دوای دەستگیركردنیان هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە نییە.
					ناوەندی هەواڵ
دایكانی شەممە بۆ ئاشكراكردنی چارەنووسی كەسوكارەكانیان كە لەژێر دەستبەسەریدا بێسەروشوێن كراون یان كوژراون و بۆ دادگاییكردنی ئەنجامدەرانی تاوانەكان، لە هەفتەی ١٠٧٥هەمینی چالاكییەكانیان بەردەوامبوون . كەسوكاری بێسەروشوێنبووان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ بە گوڵی قورنەفیل و وێنەی بێسەروشوێنبووانەوە، لە گۆڕەپانی گەڵاتەسەرای كۆبوونەوە.
ماسیدە ئۆجاک، خوشكی حەسەن ئۆجاک كە لەژێر دەستبەسەریدا بێسەروشوێن كرا، راگەیەندراوێكی خوێندەوە.
ماسیدە ئۆجاک ئاماژەی بەوەدا كە لە ١٠٧٥هەمین هەفتەدا، داوای دادپەروەری دەكەن بۆ داود ئاڵتونكایناک (١٢ ساڵ)، سەیحان دۆغان (١٣ ساڵ)، نەدیم ئاكیۆن (١٦ ساڵ)، محەمەد ئەمین ئاسڵان (١٩ ساڵ)، عەبدولڕەحمان ئۆلجای (٢٠ساڵ)، عەبدولڕەحمان جۆشكۆن (٢١ ساڵ) و سولەیمان سەیحان (٥٧ ساڵ) كە لە کەربۆران بەهۆی سیاسەتەكانی توندوتیژییەوە دەستگیركران و دواتر هیچ زانیارییەكیان لەبارەوە نەزاندرا. 
دایكانی شەممە گوڵی قەرنەفیلیان لە گۆڕەپانی گەڵاتەسەرای دانا.