دایە پەری ئەندامی ڕژاک کۆچی دوایکرد
دایە پەری ناسراو بە حاجی پەری ئەندامی ئەنجومەنی شارەزووری تەڤگەری ئازادیی و ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان ئەمڕۆ ٢٢\٨ کۆچی دوایی کرد. سەیدسادق

دایە پەری ناسراو بە حاجی پەری ئەندامی ئەنجومەنی شارەزووری تەڤگەری ئازادیی و ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان ئەمڕۆ ٢٢ی ئاب کۆچی دوایی کرد.
سەیدسادق
پەری محەمەد سابر، ناسراو بە حاجی پەری لە ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە وەک ژنێکی چالاک و نیشتمان پەروەر پەیوەندی لەگەڵ پێشمەرگە هەبووە، لە ساڵی ٢٠١٥ پەیوەندی بە ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستانەوە- ڕژاک کردووە، هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی شارەزووری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان بووە.
دایە پەری خاوەنی سێ منداڵی کچ و کوڕە ئەوانیش کەوی، پێشەوا و پێشڕەو و هاوژینەکەی شەهیدی کوردستانە، دایکێکی ئازادیخواز و میهرەبان دڵسۆز و شۆڕشگێڕ، دایکێک بۆ هەمووان دایک بوو.
دایە پەری ئەمڕۆ ٢٢ی ئاب بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایکرد، هە رلە شارۆچکەی سەیدسادق نێژرا.