داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکرێن پشتیوانی لە تێکۆشانی ژنانی ئەفغانی بکەن
دەستپێشخەری تێکۆشان لە دژی داگیرکاری و جینۆسایدی ژنان، بۆ کۆتاییهێنان بە هێرش و توندوتیژییەکانی تاڵیبان بۆسەر ژنان، داوایان لە ڕێکخستنە نێودەوڵەتییەکان کرد دژی تاڵیبان بووەستنەوە و پشتیوانی لە بەرخۆدان و تێکۆشنای ژنانی ئەفغانستان بکەن.

دەستپێشخەری تێکۆشان لە دژی داگیرکاری و جینۆسایدی ژنان، بۆ کۆتاییهێنان بە هێرش و توندوتیژییەکانی تاڵیبان بۆسەر ژنان، داوایان لە ڕێکخستنە نێودەوڵەتییەکان کرد دژی تاڵیبان بووەستنەوە و پشتیوانی لە بەرخۆدان و تێکۆشنای ژنانی ئەفغانستان بکەن.
ناوەندی هەواڵ
دەستپێشخەری تێکۆشان لە دژی داگیرکاریی و جینۆسایدی ژنان بۆ ئاسایش و ئاشتی، بەیاننامەیەکی نوسراویان بڵاوکردەوە ئاماژەیان بە داگیرکارییەکانی تاڵیبان بۆ سەر ئەفغانستان داوە کە بەشێکی زۆری شارەکان و بەتایبەت کابولی پایتەختی داگیرکردووە، دەربارەی دەسەڵاتی تاڵیبان لە ساڵانی ١٩٩٦-٢٠٠١ لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "تاڵیبان بەپێی یاسا شەرعییەکان ڕێزیان لە مافەکانی ژنان و منداڵان دەگرت، بەو پێیە خوێندنی ژنان و کچان، بەشداری لە سیاسەت و ڕادەربڕیندا پێشێلدەکرد، ئەو ژنانەی کە یاساکانی تاڵیبانیان شکاندووە پەنجەیان بڕیون یاخود شاربەدەر کراون، بە کۆتاییهاتنی تاڵیبان بە تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنانی ئەفغانستان کچان مافی خوێندنیان بەدەستهێنا و حیجاب هەڵگیرا، زۆر دەستکەوتی دیکەی یاسایی بەدەستخران کە هەتا ئەوکاتە لەژێر دەستی پیاواندا بوو".
داعش و هێزە نێونەتەوەییەکان ویستیان شۆڕشی ڕۆژئاوا کۆتایی پێبهێنن
لە بەیاننامەکەدا زۆر هێزی وەک ئەلنوسرەی دوێنی و داعشی ئەمڕۆ و هەتا تاڵیبان خرانە بەرچاو کە هەمان زهنیەتی وێرانکەر، فاشیزم و دەسەڵاتداری پیاوانیان هەیە و لە دژی تێکۆشانی ژنانن، هەروەها شۆڕشی ڕۆژئاوا کە شۆڕشی هەموو گەلانی سوریا بوو بەبیرهێنرایەوە و ئاماژەی بەوەدا: شۆڕشی ڕۆژاڤا شۆڕشی ژنانە کە لەلایەن ژنانەوە لە سوریا دەستیپێکرد، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مۆدێلێک بوو. بەڵام داعش و هێزە ناوخۆییەکانی پشتەوە هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر کۆبانێ کە ژیانێکی هاوبەشی تێدا بنیاتنرا و خواستیان شۆڕشی ڕۆژئاوا کۆتایی پێبهێنن، بۆ ئەو ژنانەی لە شەنگالەوە ڕفێندرابوون بازاڕی کۆیلەیان کردەوە و هەزاران ژنی ئێزدی، کورد و عەرەب کۆمەڵکوژکران، کۆچبەرکران، ڕفێندران، دەستدرێژی کرایە سەر ژنان و ناچار بە خەتەنەکردن کران.
هاوکاری تورکیا بۆ تاڵیبان مەترسییە لەسەر جیهان
هەر لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە ناوی دووەمی تاڵیبان کراوە کە نایەکسانی، پێشێلکاری ماف و کوشتنی ژنانە و وەها بەردەوام بوو: بەپێی قسەکانی ئەم دواییەی ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە تاڵیبان، هەم وەکو ژن و هەم وەکو دەستپێشخەری تێکۆشان لە دژی داگیرکاریی و جینۆسایدی ژنان بۆ ئاسایش و ئاشتی، زۆرێک لە ڕێکختستنەکانمان لەگەڵ بیروباوەڕی تاڵیباندا کۆک نین و تاڵیبانیش کە ڕێکخراوێکی دوژمنی ژنانە، بەئاسایی و شەرعی نابینن، کاتێک کە پشتیوانیی کارای حکومەتی ئاکەپە بۆ چەتەکانی وەک داعش بە هەموو جیهان ناسرا؛ هاوکات ڕێکەوتننامەی ئەنجومەنی ئەوروپا لەسەر نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان و توندوتیژی خێزانی، بە فەرمانێکی سەرۆکایەتی لە نیوەشەودا پاشگەز کرایەوە، جگە لەوەش پەرۆشی تورکیا بۆ کارکردن لەگەڵ تاڵیبان لە ئەفغانستان مەترسیدارە.
لە کۆتاییشدا چەند داواکارییەکیان خستەڕوو تا هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پشتیوانی لە ژنانی ئەفغانستان و تێکۆشانەکانیان بکەن تا کۆتایی بە دەسەڵاتی تاڵیبان بێت، داواکارییەکانیش بەم شێوەیەیە:
- دەبێت دەستبەجێ هەموو ئەو هێزانە و دەوڵەتانەی یارمەتی چەکدارانی تاڵیبان دەدەن سزا بدرێن.
- پێویستە دەستبەجێ هەموو ڕێوشوێنێک لە دژی ئەم ڕژێمە مەترسیدارە بگیرێتەبەر و بە گرنگییەوە لە مافی ژیانی ژنان و منداڵان لە ئەفغانستان بڕوانن.
- دوای گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانە، داوا لە ڕێکخراوەکان دەکەین دژی حکومەتی تاڵیبان بوەستنەوە و پشتیوانی لە بەرخۆدان و تێکۆشانی ژنانی ئەفغانستان دەکەین لە دژی فاشیزمی نێرینە دواکەوتووەکان.
ت.پ