دانیشتووانی کۆبانێ: لەگەڵ شەڕڤانانمانداین
دانیشتووانی شاری کۆبانێ ڕایانگەیاند، لەگەڵ شەڕڤانانی قەسەدەو یەپەژەو یەپەگەدان کە بەرخۆدانێکی مێژوویی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی ئەنجام دەدەن.
ئێلڤین محەمەد
کۆبانێ-ڕۆژی ٨ی کانونی یەکەم، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شاری مەنبج، شەڕی نێوان چەتەکان و هێزەکانی قەسەدە تا ئەمڕۆ بەردەوامە، دوای هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاخ کە دەکەوێتە باشووری شاری کۆبانێ، هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شاری کۆبانێش زیاتر بوون، دانیشتووانی کۆبانێ پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدەو یەپەژە دەربڕی و سڵاویان لە بەرخۆدانیان کرد.
"شەڕڤانەکانمان بەرخۆدانێکی مێژوویی ئەنجام دەدەن"
سەمیرە مستەفا، یەکێک لە دانیشتووانی کۆبانێ ڕایگەیاند، تا کۆتایی لە پشت شەڕڤانەکانیانەوەن و وتی: هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ بەردەوامە، لە ڕێگەی هاوپەیمانەکانیەوە کە دەوڵەتی تورکیان پاڵپشتی دەکرێن، هەڕەشە و هێرشەکانیان بەردەوامە، داعش لەلایەن شەڕڤانانمانەوە شکستی هێنا، بەڵام دەوڵەتی تورکیا هەڕەشە و هێرشەکانی ڕاناگرێت شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە و قەسەدە لە هەر شوێنێک شەڕ هەبێت، بەرخۆدانێکی مێژوویی ئەنجام دەدەن، شەڕڤانانمان هەروەها ئامادەن، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت لە کۆبانێ تۆڵەی داعش بکاتەوە، بۆیە هەرجارە بەردەوامە لە هەڕەشە و هێرشکردنە سەرمان.
"هەموو خاکەکەمان دەپارێزین"
واحیدە سلێمان لە شاری کۆبانێوە ڕایگەیاندووە کە هەمیشە خاکەکەی دەپارێزێت و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ڕاستیدا کاتێک پشتگیری لە قەسەدە دەکرێت، هەموو ژنان، منداڵ، بەساڵاچووان بە گشتی پشتگیریان دەکەن، ئاخر ئەوانەی لە شەڕی بەرخۆداندان منداڵی خاکی ئێمەن، منداڵی ئەم گەلە خاک و نیشتیمانیان لە دوژمن دەپارێزن و ئەو هێرشانەش دژی ئەم گەلەن، قەسەدە خاکی ئێمە دەپارێزێت بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژی و کوشتار لە وڵاتەکەماندا ڕوونەدات، لە زۆر بچووکەوە تا بەتەمەنکان، بە هەر شێوەیەک بێت پشتگیری لە قەسەدە دەکەن و لە ڕێگەی سەفەربەرییەوە کە ڕاگەیەندرا شەقامەکانیان دەپارێزن.
"دەوڵەتی تورکیا ژن و منداڵ دەکوژێت"
واحید سلێمان لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خەڵکی سڤیل و ژن و منداڵان دەکەنە ئامانج، زۆربەی گەل بە فڕۆکە گیان لەدەستدەدەن، گەل و شەڕڤانانمان وەڵامی هێرشەکانی سەر ئێمە دەدەنەوە، لە سایەی هێزەکانی قەسەدە، لێرە لەسەر خاکی خۆمانین، هەمیشە لە پشت شەڕڤانەکانمانەوە دەبین تا کۆتایی بژی بەرخۆدانی قەسەدەو یەپەژە و یەپەگە، هەمیشە لەگەڵ یەپەژە دەبین لە پشت شەڕڤانانمانەوە وەستاوین، ئێمە دەستبەرداری خاکەکەمان نابین.