دانیشتووانی کامپی مەخموور دژی پیلانگێڕی دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد
دانیشتووانی کامپی پەنابەرانی مەخموور بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ، سێ ڕۆژە مانگرتنیان لە خواردن دەست ێکردووە، ژنانی بەشداربووی ئەو چالاکییە داوای خەباتیان کرد.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/02/20250213-mmmxx-jpgd3a0dc-image.jpg)
مەخموور
بەمەبەستی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەندو، چالاکی مانگرتن لە خواردن بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" دەستیپێکرد.
چالاکییەکە لە ناوەندی گەنجان بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد، دوای ئەو ڕێزگرتنە، لە لایەن نودەم یامان، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل لێدوانێک پێشکەش کرا.
"ئێمە وابەستەی ڕێبەر ئاپۆین و هێزمان لە بیرۆکەکانی ئەو وەرئەگرین"
نودەم یامان لە سەرەتای قسەکانیدا پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانە کرد و وتی: سڵاو لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی، هێزە هەژمونگەراکانی دژ بە ئازادی، لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا، پیلانێکیان لە دژی هەموو گەلی ئازادیخواز ئەنجامدا و ڕێبەریان بە دیل گرت، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی خەبات و بەرخۆدانەوە لە ئیمرالی هزر و بیرۆکەکانی خۆی لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوکردەوە، ئێمە وەک گەلی مەخموور و گەلی کورد بە ڕێبەر ئاپۆوە گرێدراوین و هێزمان لە بیرۆکەکانی ئەوەوە وەردەگرین، پێشەنگایەتی و ڕێگای بەرخۆدان و تێکۆشانی پیشانی گەلی کورد دا، هەر بۆیە ئێمە وەک گەلی کورد دەبێت تا کۆتایی لەسەر ئەم ڕێگایە بەردەوام بین.
داواکاری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان
نودەم یامان ڕایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەسەڵاتی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی هەیە و وتی: چارەسەری هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێبەر ئاپۆیە، بۆیە دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت، پێویستە هەموومان لە پێناو ڕێبەر ئاپۆدا بوەستین.
"ئامانجمان ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ و هەموو گەلی کوردە"
نودەم یامان ڕایگەیاند کە بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دەستی بە مانگرتن لە خواردنی سێ ڕۆژە کردووە و وتی: ئێمە وەک گەلی مەخمور ماوەی سێ ڕۆژە، تا ١٥ی شوبات دەستمان بە مانگرتن لە خواردن کردووە و ئەمە بە هەنگاوێک بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ناودەبەین و دەڵێین هەرچییەک ڕووبدات، ئامانجمان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و تەواوی گەلی کوردە.
ڕاگەیەندراوەکە بە دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "بێ ڕێبەر ژیان نابێت" کۆتایی هات.
"خەباتی ئێمە بەردەوام دەبێت'
ژنێک بە ناوی فاتمە کارا کە بەشداری مانگرتن لە خواردنی کردووە، وتی: پێش هەموو شتێک ئەم پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە شەرمەزار دەکەین، ئێمە وەک گەلی کامپی مەخموور بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەشداریمان لە مانگرتنێکی سێ ڕۆژەدا کرد، ئێمە تا کۆتایی بەردەوام دەبین لە کارەکانمان، لەسەر پێی خۆمان دەمێنینەوە تا ڕێبەرمان بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد دەکەین.
"ڕێبەری چارەسەر و ئاشتی ڕێبەر ئاپۆیە"
فاتمە کارا ڕایگەیاند کە تاکە ڕێگە بۆ چارەسەرکردن لە ڕێگەی ڕێبەری گەلی کوردەوەیە و وتی: لە لایەک دەوڵەتی تورکیا باس لە پڕۆسەی ئاشتی دەکات و لە لایەکی دیکەوە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد، موخاتەبی چارەسەر و ئاشتی ڕێبەر ئاپۆیە، بۆیە دەبێت دەستبەجێ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت، ئەگەر تەنها یەک کەسیش بمێنێتەوە، خەباتمان بەردەوام دەبێت، داوا لە هەموو گەلی کورد دەکەین بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بوەستن و خەبات بکەن.