فکر و دەستدرێژیی داعش و هەتەشە لە کاردایە  

وتار

ئەرزەبا بۆتان

 

لە ساڵانی ناوەڕاستی ۱۹۹۰ەوە تاوەکوو ئەمڕۆ، ئەو جەنگ و پێکهاتانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدەن، وەک جەنگی سێیەمی جیهانی پێناسە دەکرێن، دوای جەنگی کەنداو کە لە ساڵی ۱۹۹۱دا دەستی پێکرد و دەستتێوەردانە سەربازی و سیاسییەکانی سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەسەر چوار پارچەی کوردستان و بە تایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان نەوەستاون، لە ساڵی ۲۰۰۱دا بە هێرشکردنە سەر تاوەرەکانی نیویۆرک، ئەمریکا بە ناوی "جەنگی دژی تیرۆریزم"دا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قاعیدە و تاڵیبان، ئەفغانستانی داگیرکرد، شۆڕشی گەلان لە وڵاتانی عەرەبی وەک تونس، مصر، لیبیا و سووریا کە وەک بەهاری عەرەبی لە ساڵی ۲۰۱۱دا دەستی پێکرد، لەو بەروارە بەدواوە هێزە هەژموونگەراکان بە پێشەنگایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیرکرد، داعش وەک بەردەوامیی ئەم هێرشانە خۆی ڕێکخست و بە ناوی ئیسلامدا زەمینەی هێرشەکانی بۆ خۆی ڕەوا کرد.

 

لە ساڵی ۲۰۱٤دا بە هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و بە تایبەتیش بۆ سەر کۆبانێ و هێرشە قڕکەرەکان بۆ سەر ژنانی ئێزدی، ڕفاندن و فرۆشتنی ژنان لە بازاڕی کۆیلەکاندا، دەستدرێژی و کۆمەڵکوژییەکان، هێرشێک بۆ سەر کلتووری ژن-دایک کە تا ئێستاش زیندووە پەرەی پێدرا، گەلی کورد کە ساڵانێکە خاوەن تێکۆشانێکی ڕێکخراو و پێشەنگایەتییە، سوودی لەم قۆناغە وەرگرت و شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانی بەرپا کرد، شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان کە وەک شۆڕشی ژنان ناساندرا، گۆڕا بۆ شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێزی سەرەکی کە لە بەرامبەر داعشدا وەستایەوە، بە هێزە کوردییەکان و بە تایبەتیش یەپەژە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستاندا فکری دڕندانەی تێکشکاند، کە هۆکاری هێرشەکانی سەر سیمبولەکانی ژنانی کوردیش هەر ئەم بابەتەیە.

 

دەیانەوێت تۆڵە لە ڕێبەر ئاپۆ و پارادایمی ئازادی لە تەڤگەری ژنانی کورد بکەنەوە

 

لە ساڵی ۲۰۲۱دا ئەمریکا ئەفغانستانی ڕادەستی تاڵیبان کرد و پاشەکشەی کرد، لە تشرینی دووەمی ۲۰۲٤دا هەتەشە کە بەردەوامیی قاعیدەیە حەلەبی کۆنتڕۆڵ کرد، لە ماوەی هەشت ڕۆژدا گەیشتە دیمەشق و جۆلانی کە وەک تیرۆریست داواکراو بوو و خەڵات کرا، بە ناوی ئەحمەد شەرع هێنایانە سەر دەسەڵاتی دەوڵەت، سیستەمی هەژموونگەرا کە ئەمریکا و بەریتانیا و ئیسرائیل پێشەنگایەتی دەکەن و لەسەر هێڵی دەوڵەت- نەتەوەیە، لە دژی هێڵی نەتەوەی دیموکراتیکە کە گەلانی ژێردەستە، بڕواکان، کولتوورەکان، ژنان و سەرجەم توێژەکان بە ئازادی کۆدەکاتەوە و پێکەوەی گەلان دەستەبەر دەکات، هەروەها ڕقەبەر و دوژمنی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک و سیستەمی ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیکی کە پشتیبەستووە بە کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، لە دژی ئازادیی ژنان و سەردەمی دیموکراتیکە، هەر لەبەر ئەمەش توێژە ئیسلامییە پاشڤەڕۆ و دەستکردەکان دەیانەوێت تۆڵە لە ڕێبەر ئاپۆ، پارادایمی ئازادی و لە تەڤگەری ژنی ئازاد بکەنەوە، کاریگەریی شۆڕشی ئازادیی کۆمەڵایەتی و شۆڕشی ژن لە کوردستانەوە تاوەکو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بڵاوبووەوە، لە نێوان هێرش و دوژمنکاریی بەرامبەر کۆمەڵگە کە بە دەستی هەتەشە لەسەر عەلەوی، شیعی، دروزی، کورد و ژنان بەڕێوەدەچێت، هیچ جیاوازییەکی لەم کردەوانە لەگەڵ ڕێباز و کۆسپەکانی تاڵیباندا نییە، دەیانەوێت لە دژی تێکۆشانی ۱۳ ساڵەی ڕۆژئاوای کوردستان کە بە بانگەشەی ئازادیی گەلان و بڕواکانەوە بەردەوامە، کەش و بەرەی ئازادیی گەشەپێدراو، بە کۆیلایەتی و کۆنەپەرستی ملکەچ بکەن، تورکیا کە نایەوێت لە ناوچەکەدا ئیرادەی کوردی ئازاد سەروەر بێت و بڕوا و هۆشیاریی نەتەوەی دیموکراتیک بۆ پێکەوەی گەلان بێتە ئاراوە، نەخشەداڕێژەر و بەڕێوەبەری ئەم هێرشانە بوو، کە لە هیچ شوێنێکی کوردستاندا بوون و کۆمەڵگەی سەربەخۆ و ستاتۆی کوردانی ناوێت.

 

لە هەمان کاتدا لە دژی دەوڵەت- نەتەوە و فکری دەسەڵاتداری کە سیاسەتەکانی نکۆڵی و قڕکردنی ئایسمیلەکردن دەکاتە بنەما، ڕێبەر ئاپۆ چارەسەریی نەتەوەی دیموکراتکی و لەم دواییانەشدا ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتکی پێشخست، ئەم ڕێبازە کە بە بەڕێوەبەریی خۆی شوێنی تەواوی گەلانی ناوچەکەی لە خۆیدا گرتووەتەوە، لە ناوچەکە و جیهاندا وەڵامێکی گرنگی وەرگرت، لە سەرووی هەمویانەوە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان لە تەواوی کوردستان و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زەمینەی نەتەوەی دیموکراتیک، ئازادیی ژنان و ژیانی ئازادی دروستکرد، هیواکانی ژیانی ئازادی ژنانی جیهان و گەلانی ژێردەستەی گەورەتر کرد، لە ناوچە خۆبەڕێوەبەریەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک، ڕێکخستنبوونی گەلان و مرۆڤایەتی بە بەرجەستەبوونی پارادایمی سەردەمی دیموکراتیکەوە بۆ تەواوی گەلانی ژێردەستە بووە هیوایەکی گەورە، بەڵام بە پێچەوانەی ئەم هەوڵانەی ڕێبەر ئاپۆ بە یارمەتیی هێزە هەژموونگەراکان و بە نەخشەسازیی ئایدۆلۆژی و سیاسی و بە هێرشی دڕندانە، گروپە چەتەکان بە ناوی سوپای سووریادا هێرشیان کردە سەر ڕۆژئاوای کوردستان.

 

ویستیان لە بەرامبەر پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکدا بێبڕوایی گەشە پێبدەن

 

هەروەها بە تایبەتی بە جەنگی تایبەت و بە جەنگی دەروونی ویستیان لە بەرامبەر پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکدا بێبڕوایی گەشە پێبدەن، گروپە چەتەکان کە بە هۆشیاریی ڕەگەزپەرستی، تاڵانکاری و بە دڕندەیی دەستدرێژیکردن پەروەردە کرابوون و ڕێکخرابوون، هەندێک خێڵ کە لەگەڵ ئەم چەتانەدا دەجووڵێنەوە، ویستیان گەلی عەرەب بخەنە ناو تەڵەی نەتەوەپەرستی و بێبڕوایی لە بەرامبەر یەکێتیی گەلان و ژیانی هاوبەشدا دروست بکەن، بە تایبەتی هەندێک خێڵی عەرەبی نەتەوەپەرست، دڕندە و کۆنەپەرست کە لەگەڵ حکومەتی کاتی سووریادا لەسەر بنەمای کۆنسێپتێکی هاوبەش بە شێوەیەکی ئاگادارانە لە شاری حەسەکە ئاژاوە دەنێنەوە و بە ئاڕاستەی ڕەگەزپەرستانە بە تایبەتیش بە فکری دەستدرێژیکردنەوە هێرش دەکەن، لەم قۆناغەدا ڕۆڵێکی وایان پێسپێردراوە و بەم فکرەوە هێنراونەتە پێشەوە.

 

بێدەنگیی دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ لە بەرامبەر کایە پیسەکاندا

 

ئەو هێرشانەی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچن، گەیشتوونەتە قۆناغێک کە لە بەرزترین ئاستدا نوێنەرایەتیی پیاوسالاری دەکەن، ئەم سیستەمە پیاوسالارە، ئەمڕۆ بە کاپیتالیزم بە دڕندانەترین شێوە هێرش دەکاتە سەر مرۆڤایەتی و دەستدرێژی دەکاتە سەر ژنان و منداڵان، ئەم ڕەوشە بۆ جیهان و مرۆڤایەتی دەکرێت وەک کێشەی مان و نەمان پێناسە بکرێت. ئێستا لە هەر قۆناغێکی نوێی جەنگی سێیەمی جیهانیدا کۆمەڵکوژی ڕوودەدات، هێرش بۆ سەر کۆمەڵگە، کولتوور و ڕەوشت گەشە دەکات و ژنان و منداڵان دەکوژرێن، بە تایبەتی ژنان ڕووبەڕووی دەستدرێژی و توندوتیژی دەبنەوە، کاتێک ئەم ڕاستییە دەبینرێت، مرۆڤ تێدەگات کە گفتوگۆکانی مافی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتیش بێبایەخ بوون و ناوەڕۆکیان بە تەواوی بەتاڵ کراوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی تەواوی جیهان فکری داعش بەرامبەر ژنان دەزانێت، بەڵام ئەو دامەزراوانەی وەک مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە یاساییەکان دەناسرێن هیچ ناکەن، هەروەها بەرامبەر ئەو هێزە هەژموونگەرانەی کە هەمان هۆشیاری هاوبەش دەکەن، بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانیان نەکەوێتە مەترسییەوە دەنگیان بەرزناکەنەوە، ئەمەش وەک دەزانرێت خاوەنی ئەم پڕۆژە و فكر و هۆشیارییە هێزە هەژموونگەراکان خۆیانن، داعش و گروپە چەتەکانی کە دروستیان کردوون، تا ئەمڕۆش بە ناوی جیاوازەوە دەردەکەون و دەبنە کێشە بەسەر مرۆڤایەتییەوە.

 

ژنانی کورد گەورەترین باجیان لەم هۆشیاریی و ڕەگەزپەرستە دا

 

وەک دەزانرێت داعش ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای جیهادی دروستکراوە، ئەم ڕێکخراوەی بێبەش بووە لە مرۆڤایەتی، بە تایبەتیش ئەو فکرەی تا ئەمڕۆ لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان بوونی خۆی شارتبووەوە، بەم هێرشانەی دوایی خۆی ئاشکرا کرد. فکری داعش بە ڕێبازی توندوتیژی، کۆمەڵکوژی و زۆرەملێ دەناسرێتەوە، بە تایبەتی لە قۆناغی ئەنتیگراسیۆندا لەرێی هۆشیاریی پیاوی دەسەڵاتدارەوە دەستدرێژی دەکاتە سەر ژنان و دەستدەبات بۆ سیمبول و بەهاکانی کۆمەڵگەی کوردی. ئەم فکرەی ئەمڕۆ دەستدرێژی دەکات، لە ڕاستیدا بە شکستی خۆی لە بەرامبەر ژنانی کورددا ڕازییمە و بە دڕندانە هێرش دەکات، لە ساڵانی ۲۰۱٤ تا ۲۰۱۷ ئەوانەی لە بەرامبەر ئەم فکرە دڕندەیە زۆرترین جەنگیان کرد و بەرخۆدانیان نیشاندا، ژنانی کورد بوون. ژنانی کورد تێکۆشان و مرۆڤایەتییان لەم دەستدرێژییە بێڕەوشتانەیە ڕزگار کرد، گەورەترین شکستی ئەم فکرە ڕەگەزپەرست و دڕندەیە لەسەر خاکی کوردستان دەستی پێکرد و ژنانی کورد گەورەترین باجیان لەم فکرە دا.

 

لە هەمان کاتدا یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم هێزە تاریکانە، دروستکردنی شەڕی کورد و عەرەب، بەرزکردنەوەی هێڵی نەتەوەپەرستیی کۆنەپەرست و بەتاڵکردنەوەی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆیە، لەسەر ئەم بنەمایە، خاوەندارێتیکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان لە دژی قڕکردن، گەشەپێدانی بەرخۆدانێکی هاوبەش و پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان لە هەر شوێنێک، تێکۆشانی گەلی کوردی پێویستە، لە بەرامبەر ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیکدا، نەتەوە کۆنەپەرستەکا  بە تایبەتی هەتەشە هەوڵ دەدات ئەم ڕوحی پێکەوەی گەلانە بەتاڵ بکاتەوە و بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکاری بێنێت، چەتەکانی هەتەشە بە شێوەیەکی بابەتییانە بێبڕوایی لە بەرامبەر قۆناغەکە و پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکدا دروست دەکەن، تا فکری دەستدرێژی و ڕەفتارە دڕندەییەکان بخەنە بوارێ جێبەجێکردنەوە، ئەم ئاڕاستەیەی پێچەوانەبووەتەوە بۆ بێبڕوایی و پەرچەکردار، بەرامبەر گەلی کورد و ژنانی کورد، هەروەها وایکرد لە ئاستی دەستدرێژیدا هێرش بکەنە سەر بەهاکانی کورد، وەک گەلی کورد و عەرەب، ئەگەر فکری  دەسەڵاتداری تێنەپەڕێندرێت، ئەم ڕەفتارە دەکەوێتە خزمەت نەخشەکانی فکری داعشەوە، ئەم قۆناغەی هێرشەکان کە لە ڕۆژئاوای کوردستان و بە تایبەتیش لە حەسەکە ڕوویان دا، هێشتا بەردەوامن و پێویستە لایەنە بەرپرسەکان داوای لێبووردن لە گەلی کورد و ژنانی کورد بکەن و بە پەلە ئەم ئاڵۆزییە جێبەجێکراوە تێپەڕێنن، لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا کورد، عەرەب، سریانی و ئاشوری، گەلانی زۆر پێکەوە دەژین، ئەگەر ئێمە ئینتگراسیۆنی دیموکراتیک لەم شوێنانەدا بەردەوام و چەسپاو نەکەین، دیسانەوە ڕووبەڕووی مەترسیی پێکدادانی نێوان گەلان دەبینەوە.

 

دەبێت ژنان و کۆمەڵگە ڕێگە بە هێزە ڕەگەزپەرست و دەستدرێژکارەکان نەدەن

 

ئەو هێرشانەی ئەمڕۆ لە حەسەکە ڕوودەدەن و بە تایبەتیش رووداوەکەی ۱۳ی تشرینی یەکەم، درێژکراوەی هەمان فکری دەستدرێژیکردنە، لەسەر وێنەی هەڤاڵ ساکینە جانسز ئەو ڕەفتارانەی چەتەکانی هەتەشە کە بەدەرن لە ڕەوشتی کۆمەڵگە و ئەو دەستدرێژییەی دەکرێت بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە، لە هەمان کاتدا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەت کە لە ڕۆژئاوای کوردستان زیادیان کردووە، پێویستە تێکۆشان و بەرخۆدانێکی بێئەندازە گەشەی پێبدرێت، دەبێت وەک ژنان قیامەت بەرپا بکەین و ئەم بابەتە بەم شێوەیە بە ئاسانی لەبیر نەکەین، مافی هیچ کەس و هیچ هێزێک نییە بەم شێوەیە دەستدرێژی بکاتە سەر ژنانی شەڕڤانی کورد، لە بەرامبەر ئەم کردەوە دڕندانەیەی کە لە دەرەوەی کولتوور و ڕەوشتی کۆمەڵگەن و بەسەر کۆمەڵگەدا دەیسەپێنن، دەبێت تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەبچێت، بە تایبەتی لە بەرامبەر ئەو هێزە تاریکانەی کە بە دەستی کەس و دامەزراوەکان ڕێکدەخرێن، لە سەرووی هەمویانەوە ژنان و تەواوی کۆمەڵگە پێویستە هەڵوێستی خۆیان دیاری بکەن. لە دەوروبەری شۆڕشی گەل و ژناندا، بە پشدەستیی و بەرخۆدانێک بە ڕوحی ساکینە جانسز کە لە نوێوە زیندوو دەبێتەوە، تێکۆشانی خۆیان بەرز بکەنەوە و ڕێگە بەم هێزە ڕەگەزپەرست و دەستدرێژکارانە نەدەن.