دانیشتنی دادگا بۆ دۆسیەی دایکانی شەممە بەڕێوەچوو

دایکانی شەممە کە لە چالاکی ٧٠٠ یەمین دا داوایان لێ بەرز کراوەتەوە، بۆ دووەم جار چوونە بەردەم دادوەر، پێش دانیشتنەکە لەبەردەم دادگای ئیستەنبوڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا وتیان: "ئێمە هەرگیز دەست لە دۆسیەی منداڵەکانمان هەڵناگرین".

دایکانی شەممە کە لە چالاکی ٧٠٠ یەمین دا داوایان لێ بەرزکراوەتەوە، بۆ دووەم جار چوونە بەردەم دادوەر، پێش دانیشتنەکە لەبەردەم دادگای ئیستەنبوڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا وتیان: "ئێمە هەرگیز دەست لە دۆسیەی منداڵەکانمان هەڵناگرین".

ئیستەنبوڵ

 

دایکانی شەممە لە ٧٠٠ یەمین هەفتەی چالاکییاندا ویستیان لە مەیدانی گەڵەتەسەرای لێدوان بدەن و لە چارەنوسی کەسوکاریان بپرسن، بەڵام پۆلیس ڕێگری کرد و ٤٦ کەسی دەستگیرکرد، لە دادگا دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە و دانیشتنی دۆسیەی دایکانی شەممە لە ١٢یەمین دادگای سزای ئەسڵی ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو.

 

دایکانی شەممە پێش دانیشتنەکە ڕاگەیەندراوێکیان دایە میدیاکان، پەرلەمانتارانی هەدەپە ئۆیا ئیرسۆی، زولەیها گولوم، پەرلەمانتارانی جەهەپە عەلی شەکەر، سەزگین تانریکولو، بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکانی ئیستەنبوڵ، ئامەد، وان، ئەنقەرە، کۆمەڵێک هونەرمەند و نووسەر، بەشداری ڕاگەیەندراو و دانیشتنی دادگا بوون و پشتیوانی دایکانی شەممەیان کرد.

 

ئایشە تەپە خوشکی پەیامنێر ئۆزگور گوندەم تەپە کە دوای ئەوەی ڕفێندرا تیرۆرکرا، کە ڕاگەیەندراوی دایکانی شەممەی خوێندەوە ئاماژەی بەوەکرد، ٨٥٠ هەفتەیە دایکان بۆ ڕۆڵەکانی خۆیان دەگەڕێن و وتی: " ئەگەر هەزار دۆسیەش بکەنەوە، ئێمە دەست لە گەڕان بە دوای ڕاستی و عەدالەت بەرنادەین و ناتوانن دەنگی ئێمە کپ بکەن".