دادگای ئێران سزای زیندانیکردن و ڕاپێچکردن بۆ دوو چالاکوان دەردەکات
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی کەرەج فاتمە تەدریسی و مەریەم جەلال حوسێنی بە ٦ ساڵ زیندانی و دوو ساڵ ڕاپێچکردن وڵات سزا دا.

ناوەندی هەواڵ
دوای دانیشتنی کەیسەکەی چالاکوانان فاتمە تەدریسی و مەریەم جەلال حوسێنی لە ٣ی کانوونی دووەم، لقی یەکەمی دادگای شۆڕش لە کەرەج سزای زیندانیکردن و ڕاپێچکردنی بەسەریاندا سەپاند.
دادوەری لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی کەرەج بۆ تۆمەتی "ڕفاندن و هاندان" و "تێکدانی ئاسایشی وڵات، پڕوپاگەندە دژی ڕژێم و سوکایەتیکردن بە خامنەیی" سزای ٦ ساڵ زیندانی بەسەر هەردوو چالاکوانی یەکێتی مامۆستایان فاتمە تەدریسی و مریەم جەلال حوسێنی کە لە زیندانی کاشۆی شاری کەرەج زیندانیکراون سەپاند.
بەپێی بڕیاری لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی کەرەج، فاتمە تەدریسی بە ٦ ساڵ زیندانی و ڕاپێچکردن بۆ شاری زەنجان بۆ ماوەی دوو ساڵ و مەریەم جەلال حوسێنی بە ٦ ساڵ زیندانی و دوو ساڵ ڕاپێچکردن بۆ شاری ئیلام سزادران.
فاتمە تەدریسی و مەریەم جەلال حوسێنی لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ٢٠٢٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و لە هەمان مانگدا گواسترانەوە بۆ زیندانی کاشۆی لە کەرەج.