بۆ یەکەمجار ٤ بەڕێوەبەری ژن لە داواکاری گشتی کوەیت پلەیان بەرز کرایەوە

بە پێی بڕیارێکی داواکاری گشتی کوەیت، ٤ ژن پلەیان بۆ پێکهێنانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی داواکاری گشتی بەرز کرایەوە، ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی وڵاتەکەدا.

ناوەندی هەواڵ

 

داواکاری گشتی کوەیت بڕیارێکی دەرکرد بۆ گواستنەوەی سەرۆکی داواکاری گشتی و دانانی ٤ ژنی بەڕێوەبەر لەناو داواکاری گشتیدا، لە پێناو پێکهێنانەوەی بەشەکانی فەرمانگەی داواکاری گشتیی بەشەکی و تایبەتمەند و فەرمانگەی پشکنینی ڕاپۆرت و سکاڵاکان.

 

ئەو ژنانەی پلەیان بەرز کرایەوە، بریتین لە مونیرە وەفیان، بۆ پۆستی داواکاری گشتی میدیا، نورە عوسمان بۆ داواکاری گشتی فەروانیە، غانیمە السراوی بۆ داواکاری گشتی حالی، نووف ئەلسەعید بۆ پۆستی داواکاری گشتی نەوجەوانان.

 

ژنانی کوەیت لە مانگی ئایاری ٢٠٠٥ مافی دەنگدان و خۆکاندیدکردنیان بۆ هەڵبژاردن بەدەستهێنا و لە مانگی حوزەیرانی هەمان ساڵدا حکومەت یەکەم وەزیری ژن لە مێژووی وڵاتەکەدا، بە ناوی دکتۆر مەعسومە ئەلموبارەک دەستنیشانکرد.

 

هەروەها ژنانی کوەیتی لە ساڵی ٢٠٢٠ پۆستی دادوەرییان هەبووە، بەو پێیەی ژمارەیەک دادوەری ژن دانران، ئەمەش سەرەڕای ئەو مشتومڕانەی کە لەو کاتەدا لە شەقام و لە ئەنجومەنی نیشتمانی "پێشتر" سەریهەڵدا.

 

ڕۆژی ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، هەشت ژن وەک دادوەر لە کوەیت سوێندیان خوارد و ئەوە یەکەمجار بوو کە ژنانی کوەیت ڕێگەیان پێدرا پۆستی دادوەری وەربگرن، ئەو بڕیارە دوای ڕێککەوتنی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی باڵای دادوەری هات بۆ وەرگرتنی پۆستی دادوەری ژنانی یاسای دەرچووان بۆ پۆستی داواکاری گشتی، ئەم بڕیارەش لەسەر بنەمای فەتوایەکی بەشی فەتوای شەریعەتی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامیی هات.