بەو هونەرەی کە لە عەفرینەوە بەرەو تەبقا بردی بووە دەنگی تێکۆشان

ڕوکەن ڕەشید، کە دوای داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کۆچی کرد بۆ تەبقا، بەرخۆدانی لەگەڵ هونەر یەکخست، لە گروپی "دۆسەر" کە لە هونەرمەندانی کورد و عەرەب پێکهاتبوو، بووە دەنگی خەبات و ژیانی هاوبەشی گەلان.

مەلەک محەمەد

 

تەبقا- لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ژنان پێشەنگایەتی بونیادنانی ژیانێکی هاوبەش دەکەن کە جیاوازییەکانی ناو سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک دەپارێزێت، ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە سیاسەتەوە بۆ ئابووری، لە ژیانی کۆمەڵایەتییەوە بۆ کولتوور و هونەر، بوونیان هەیە و پارێزگاری لە سەربەخۆیی خۆیان دەکەن لە هەموو بوارەکاندا.

 

یەکێک لەو هونەرمەندانە ڕوکعەن ڕەشیدی تەمەن ٣٣ ساڵە، کە گۆرانی بە زمانی کوردی و عەرەبی دەڵێت، یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە بەهۆی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانییەوە ناچاربوو لە عەفرینەوە بگوازرێتەوە بۆ تەبقا، گەلی عەفرین بەرامبەر داگیرکاریی ٥٨ ڕۆژ بەرخۆدانی مێژوویان نیشانداوە، ڕوکەن ڕەشید، وەک هونەرمەندێکی عەفرین، بەرخۆدان لە هونەرەکەیدا زیندوو دەکاتەوە.

 

"لە دەرەوەی عەفرین گۆرانی وتن زەحمەت بوو"

ڕوکەن ڕەشید، کە بەشێکە لە گروپی دۆر لەلایەن هونەرمەندانی کورد و عەرەبەوە دامەزراوە، ڕایگەیاند کە دایکی لە تەمەنی ٦ ساڵیەوە هانی داوە بۆ گۆرانی وتن و وتی: کاتێک لە عەفرین بووم، من ببوومە مامۆستا، کۆچکردن لەوێ زۆر کاریگەری لەسەر من هەبوو، دوای ئەوەی هاتم بۆ تەبقا، بەردەوام بووم لە خوێندنی کولتووری لێرە، لە فێستیڤاڵ و ئاهەنگەکاندا زیاتر گەشەم کرد. سەرەتا، زەحمەتیم هەبوو لە شارێکی دیکە جگە لە عەفرین گۆرانی بڵێم بەڵام بەهۆی کاردانەوە ئەرێنییەکانی ئەوانەی بەشدارییان لە ئاهەنگەکاندا دەکرد، ئەمەم تێپەڕاند.

 

"ڕێگە بە ئاستەنگییەکان نادەم بێنە بەردەمم"

ڕوکەن ڕەشید ئاماژەی بەوەکرد چەتەکانی داعش ویستیان ویستی ژنان بشکێنن لە کاتی داگیرکردنی تەبقادا و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: نە سایەی ئازادی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئێمە ڕۆڵی خۆمان گەشە پێداوە و فێربووین، بەردەوام دەبم لە هونەرەکەم، بەردەوام دەبم لە گەشتەکەم تا ئەو کاتەی دەستکەوتی گرنگ بەدەستدەهێنم لە بواری هونەردا، ڕێگە بە هیچ بەربەستێک نادەم لەبەردەممدا بوەستێت، هەموو ژنێک دەبێت جیاوازی بکات لە نێوان هێز و تێکۆشانیدا، ئێمە دەتوانین بە بەرخۆدان بە ئامانجەکانمان و مافەکانمان بگەین.