چیای شنگال بە بەفر داپۆشرا
هاوکات لەگەڵ جەژنی باتیزمی کە یەکێکە لە ڕۆژە ئاینیەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی، چیای شنگال بە بەفر ڕازاوەتەوە
شنگال
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەفر لە دەشت و شاخەکانی شنگال دەستی بە بارین کرد. لە شنگال بەفر و بایەکی زۆر هەیە، هاوکاتە لەگەڵ جەژنی باتیزمی، کۆمەڵگەی ئێزدییەکان خۆیان باس لەوە دەکەن کە لە کاتی هەمووباتیزمییەک لە شنگال بەفر دەبارێت و ئەمڕۆش کۆمەڵگەی ئێزدی جارێکی دیکە شاهیدی ئەم پیرۆزییەی سروشتە.
شایانی بیرهێنانەوەیە کە ماوەیەک لەمەوبەر بەفر لە لوتکەی چیاکانی شنگال باریوە، بەڵام ئەم بەفربارینەی ئەمڕۆ زەویی سپی کردووەتەوە لە هەموو شوێنێکی شنگال.