چوارەمین کۆنفرانسی "یەرەژە" لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە
بە دروشمی "بە پەرەپێدانی یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان دەبینە دەنگی شۆڕشی ژنان"، چوارەمین کۆنفرانسی یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان "یەرەژە" درێژەی هەیە، چەندین وتار پێشکەش کران، دیارترینیان ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە خۆبەڕێوبەری بوو.
قامیشلۆ
بەشداربووانی کۆنفرانسی چوارەمی یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان "یەرەژە" جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی ڕۆڵی ڕآگەیاندنی ژنان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگاریە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی بەردەم ژنان لە ناوچەکەدا کردەوە، هەروەها پەرەپێدانی وتاری ڕاگەیاندنی بۆ ڕەنگدانەوەی پرسەکانی ژنان و کۆمەڵایەتی و هاوسەنگ بوون لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئێستا.
چوارەمین کۆنفرانسی یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان"یەرەژە" لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دروشمی "بە پەرەپێدانی یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان دەبینە دەنگی شۆڕشی ژنان"، لە کۆنفرانسەکەدا کە شایەتحاڵی بەشدارییەکی بەرفراوانی ژنانی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی سەرتاسەری ناوچەکەیە، گفتوگۆی چڕ و پڕ لە سەر داهاتووی ڕاگەیاندنی ژنان و ڕۆڵی ژنان لە پەرەپێدانی ووتاری ڕاگەیاندنی لە ناوچەکەدا پێشکەش دەکرێت، ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندن لەسەر چالاکییەکانی یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان "یەرەژە" لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا پێشکەش دەکات و پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆی خۆیدا دەکات وەک ئامادەکارییەک بۆ پەسەندکردنی هەموارکردنی نوێ کە هاوتەریبن لەگەڵ پێشهاتەکانی ئێستا.
"ژنان توانای پێشەنگایەتیکردنی پرۆسەی ئاشتییان هەیە"
ئارین سوید، وتەبێژی یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان"یەرەژە" لە وتاری دەستپێکی خۆیدا، یادی شەهیدانی ئازادی و ڕاگەیاندنی کردەوە، وتی: مەبەست بوو کۆنفرانسەکە دوو ساڵ جارێک بەڕێوەبچێت، بەڵام بارودۆخی سەختی ناوچەکە و شەڕی بەردەوامی سووریا ڕێگری لەم کارە کرد، هەروەها ئەو ستەم و ستەمکارییەی لە سووریا و ناوچەکەدا بەدی دەکرێت، بەتایبەتی سەبارەت بە ناسنامەی ژنان، جارێکی دیکە جەخت لەسەر گرنگی یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان "یەرەژە" دەکاتەوە، کە بۆ ئەوەی دەنگێکی ئازادی ژنان بێت لە دژی نادادپەروەری دامەزرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتیەکە ئازایەتی ژنانی بەرجەستە کردووە لە ڕاپۆرتکردنی ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە دژی عەلەوییەکان و دروزەکان ئەنجامدراون، هەروەها ناسنامەی یەکێتی ئەمڕۆ ناسنامەی ژنانە نەک تەنها ڕۆژنامەنووسان، ژنان توانای پێشەنگایەتیکردنی پرۆسەی ئاشتییان هەیە و دەنگی ڕاستەقینەیان بێت، هەروەها بەبیرهێنانەوەی ئەو شەهیدانەی کە ڕێگایان بۆ ئەم ڕۆژە خۆشکرد، وتی: یەکێتیە بە ٥٠ ژن دەستیپێکرد، ئەمڕۆش زیاتر لە ٥٠٠ ئەندامی هەیە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەشە دەکات، بە توندی دەست بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ەوە گرتووە.
دوابەدوای وتاری کردنەوەی دانیشتنەکان، لیژنەیەکی پێنج کەسی بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنەکان هەڵبژێردرا، هەروەها پێشکەشکردنێکی ڤیدیۆیی سەبارەت بە گەشتی یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان "یەرەژە" لە دامەزراندنیەوە تا ئێستا نمایشکرا، کە تیشکی خستە سەر ئەو بەربەستە سەرەکییە ڕآگەیاندنانە کە لە ساڵانی ڕابردوودا کارەکانی یەکێتیەکەیان لە قاڵب داوە.
"چارەسەری سیاسی بناغەی بونیادنانی سیستەمێکی دیموکراتیکە"
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە خۆبەڕێوبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا،لو وتارەکەیدا، وتی: چارەسەری سیاسی و مافدار، بناغەی بونیادنانی دەوڵەتێکی دیموکراتیکە کە مافی هەموو پێکهاتەکانی بپارێزێت، هەروەها جەختی ڕۆڵی ژنانی ڕۆژنامەنووس و ژنان لە گەیاندنی دەنگی کۆمەڵگە و ڕووبەڕووبوونەوەی نادادپەروەری کردەوە، بە زانینی ئیرادەیان بە مسۆگەری بەردەوامبوونی پڕۆژەی دیموکراتیکی و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی هاوسەنگ و دادپەروەر.
سەبارەت بە ڕەگ و ڕیشەی قەیرانی سووریا ڕوونیکردەوە، کە لە گۆشەگیری و وەدەرنانی و سیاسەتی یەکسانکردن و ڕەزامەندی زمانەوانیدایە، هەروەها چارەسەرەکە دەبێت لە ناوخۆی سووریادا بێت، لەسەر بنەمای گفتوگۆی سیاسی و یاسایی و مافی مرۆڤ کە دەبێتە هۆی دەستوورێک کە یەکسانی و دادپەروەری بۆ هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگە مسۆگەر بکات، کەنگەمارۆدان و ئازارە مرۆییەکانی دەرئەنجامی کاریگەری لەسەر هەموو دانیشتووانێک هەیە، بە عەرەب، کورد، تورکمان و ئەوانی دیکەشەوە.
جەختی لە پێویستی هەنگاوی سیاسی و یاسایی کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و مافی هاوڵاتیان بۆ ژیانێکی بە شکۆمەندی، ئاوەدانکردنەوەی سووریا پێویستی بە ئیرادەی گەلی ئازاد و سیاسەتی دادپەروەرانە هەیە کە ڕێز لە فرەچەشنی پێکهاتەکانی کۆمەڵگە بگرێت، هاوکات تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕاگەیاندنی ئازاد وەک پایەی بنەڕەتی بۆ پاڵپشتیکردنی گواستنەوەی دیموکرایک و بونیادنانی دەوڵەتێکی کراوە بۆ هەموو پێکهاتەکان.
بەرنامەی کۆنفرانسەکە بریتییە لە پێشکەشکردنی نوێنەری ڕێکخراوە ڕاگەیاندنەکانی ژنان سەبارەت بە دیارترین ئاڵانگاریەکانی بەردەم ژنانی ڕۆژنامەنووس لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها پێشنیارەکانی بەرزکردنەوەی کۆردیناسیۆن و هاوکاری لە نێوان ڕێکخراوەکانی ڕاگەیاندن کە لە ناوچەکەدا کاردەکەن، بەشدارە لە بەهێزکردنی ڕۆڵی ڕاگەیاندنی ژنان وەک دەنگێک کە ڕەنگدانەوەی پرسەکانی ژنان و کۆمەڵگەیە.
لە کارنامەکەدا خوێندنەوە و تاوتوێکردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان "یەرەژە" تێدایە، جگە لە هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان بۆ خولی داهاتوو، بۆ دڵنیابوون لە پەرەپێدانی میکانیزمی کار و فراوانکردنی ڕۆڵی ڕاگەیاندنی ژنان لە کۆمەڵگەدا، بڕیارە کۆنفرانسەکە بە ڕاگەیاندراوێک کۆتایی پێبهێنرێت کە دەرئەنجام و ڕاسپاردەکانی سەرەکی دەخاتە ڕوو کە لە قۆناغی داهاتوودا ڕێنمایی کارەکانی یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان "یەرەژە"دەبن، بەمەش ئامادەبوون و پێگەی ژنان لە دیمەنی ڕاگەیاندنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا بەهێزتر دەبن.