چوار ڕۆژە ئاگری دارستانەکانی هەرێمی بەستا ناکوژێتەوە
لە هەرێمی بەستا ماوەی چوار ڕۆژە بەهۆی بۆردومانەوە ئاگر کەوتووەتەوە و سەربازەکانیش ڕێگە بە هاوڵاتیان نادەن ئاگرەکە بکوژێننەوە.

ناوەندی هەواڵ
ئەو ئاگرەی لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە گوندی مێهرینەی هەرێمی بێستا کەوتەوە، ماوەی ٤ ڕۆژە بەردەوامە و کۆنتڕۆڵ ناکرێت.
ئاگرەکە بەهۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانەوە کەوتووەتەوە و تا دێت تەشەنە دەستێنیت، سەربازەکانیش ڕێگە نادەن هاوڵاتیان هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بدەن بە بیانووی قەدەغەی چوونە ناو ئەو زەویانەوە.
ت.پ