چەکە سووتێندراوەکانی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنە دەپارێزرێن
بەڕێوەبەرى مۆزەخانەى نیشتمانیى ئەمنە سوورەکە لە سلێمانی ڕایگەیاند چەکە سووتێندراوەکانى پەکەکە لە ئەشکەوتى جاسەنە دەپارێزرێن.

ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ١١١ی تەمووز، ٣٠ گەریلای ئازادیی کوردستان، لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، لە مەڕاسیمێکی سیمبولیکدا چەکەکانیان لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی سووتاند.
ئاکۆ غەریب، بەڕێوەبەرى مۆزەخانەى نیشتمانیى ئەمنە سوورەکە لە سلێمانی وتی: پێشتر بڕیارێک هەبوو ئەو چەکانەى لەلایەن پارتى کرێکارانى کوردستان "پەکەکە" سووتێندران، بهێندرێتە مۆزەخانەى نیشتمانیى ئەمنەسوورەکە و لەوێ نمایش بکرێن و بهێڵرێنەوە، بەڵام بڕیارەکە گۆڕانکاریى بەسەردا هاتووە.
هەروەها وتی: چەکە سووێندراوەکان هەر لە ئەشکەوتى جاسەنە دەهێڵرێنەوە و ڕۆژى شەمە ١٢ى تەمووز لە ڕێوڕەسمێکدا شوێنى تایبەت بۆ پاراستنى چەکەکان دیاریدەکرێت و بڕیار لە چۆنێتى پاراستنیان دەدرێت.