چالاکی ئێشکگری مەخموور هەزارو ١٢٩ رۆژە بەردەوامە
ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە هەزارو ١٢٩یەمین ڕۆژیدا بە بەشداریی گروپی ٢١٧ بەردەوامە.
مەخموور
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە لە ڕۆژی هەزارو ١٢٩ی ساڵی سێیەمیدا بەردەوامە. چالاکییەکە لەلایەن گروپی ٢١٧ەوە بەردەوامیی پێدەدرێت.
ڕێوڕەسمی دەستبپێکردن بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی سەرجەم شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکردو دواتر حسێن هیلالی بە ناوی گروپی ٢١٧ قسەی کرد.
"ڕێبەرێتی هێزی ئەوەی هەیە ئەم پرۆسەیە بگەیەنێتە سەرکەوتن"
حسێن هیلالی جەختی لەوە کردەوە کە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئازادی گەلانی چەوساوە و لە هەمانکاتدا چارەسەری قەیران و ئاژاوەگێڕییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
حسێن هیلالی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بۆیە هەموو نیشتمانپەروەرێک ئەرک و بەرپرسیارێتی هەیە بەرامبەر بە ڕێبەر و دەبێت جێبەجێی بکات، پرۆسەی "کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک" دەستیپێکردووە و بۆ ئەوەی ئەمە بێتە ئاراوە، دەبێت دەرفەتی کارکردنی ئازاد بۆ ڕێبەر ئاپۆ ڕەخسێت، ڕێبەر هێزی ئەوەی هەیە کە ئەم پرۆسەیە بەرەو سەرکەوتن بگەیەنێت، دەوڵەتی تورکیش پێویستی بەوەیە زمانە توندەکەی بوەستێنێت، ئەمە دوا دەرفەتە بۆ دەوڵەتی تورکیا. ئەگەر ئەم پرۆسەیە ڕوونەدات، شەڕ و ململانێکان لە تورکیا بۆ سەدەیەکی دیکە بەردەوام دەبن، ئێمەش وەک کامپی شەهید ڕۆستەم جودی هەرچییەک ڕێبەر ئاپۆ بیڵێت لەگەڵین و درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین.
مەراسیمەکە بە دەستبەکاربوونی گروپە نوێیەکە و دروشمەکان کۆتایی هات.