بڕیاری لەسێدارەدانی لەیلا ئەبوولحوسنی هەڵوەشێندرایەوە
دادگای باڵای ئێران، دوای ناڕەزایی پارێزەرەکەی، حوکمی لەسێدارەدانی لەیلا ئەبوولحوسنی هەڵوەشاندەوە؛ ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵدا لە خۆپیشاندانەکانی شاری ئیسفەهان دەستگیر کرابوو.
ناوەندی هەواڵ – دادگای باڵای ئێران، دوای تێبینی پارێزەرەکەی، حوکمی لەسێدارەدانی لەیلا ئەبوولحوسنی هەڵوەشاندەوە. لەیلا، لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦دا، لە خۆپیشاندانەکانی شاری شاهینشەهر، سەر بە پارێزگای ئیسفەهان، دەستگیر و زیندانی کرابوو.
لقی پێنجەمی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان، بە سەرۆکایەتی دادوەر حەمەدنجاد ، لە کۆتایی مانگی ئایاری ٢٠٢٦دا، بە تۆمەتی «شەڕکردن»، حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند و دواتر بۆ زیندانی دەوڵەتئابادی ئیسفەهانی گواستەوە.
لەیلا ئەبوولحوسنی بەشداری لە هێرشێکی ئاگر تێبەردراودا بۆ سەر یەکێک لە سوپەرمارکێتەکانی زنجیرەی «ئوفوق کورۆش» لە شاهینشەهر تۆمەتبار کراوە. بەڵام بەڵگەکانی پشتگیری لە تاوانباربوونی و وردەکارییەکانی بەرگریی لەیلا ئەبوولحوسنی ئاشکرا نەکراون.
دوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە لەلایەن دادگای باڵاوە، دۆسیەکەی بۆ پێداچوونەوەی دووبارە نێردرایەوە دادگای پەیوەندیدار.