پەریا خاکی لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کرا

پەریا خاکی پەنابەرێکی سنەییە و لە سەروبەندی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادیی"  لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیرانەوە دەستگیر کرا و دوای ئازادکردنی ئەو وڵاتەی بەجێهێشتووە، لە وڵاتی تورکیا لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

پەریا خاکی، ژنە پەنابەری کوردی ٢٨ ساڵ، کە خەڵکی شاری سنەیە، لە وڵاتی تورکیا لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە لە ناوچەی قەرەقولی ئەستەنبوڵ دەستبەسەر کرا.

 

پەریا خاکی، کە پەنابەرە و وڵاتی ئێرانی بەجێهێشتووە، باس لەوە دەکرێت، لە ئێستادا مەترسی ڕادەستكردنەوەی ئەو هاوڵاتییە بە ئێران هەیە.

 

جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی ٢٠٢٢ لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادیی" پەریا خاکی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیرانەوە دەستگیر کرا و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا و لە ئەگەری گەڕاندنەوەی بۆ ئێران مەترسی ئەشکەنجە و سزای قورسی لەسەرە.