بەرخۆدانی ژنانی زانکۆ لە شەقامەکاندا؛ بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی پیاوسالارییە
لە١٩ی ئادارەوە ژنان لە تورکیا لەسەر شەقامەکان هاوار دەکەن بۆ داواکارییەکانیان، ژنانی زانکۆ کە پێیان وایە دروشمی "ساڵی خێزان" بە نیازی قفڵکردنیان لە ماڵەکەدایە، پەیامەکانیان لەسەر شەقامەکان ڕادەگەیەنن.

سەرپیل ساڤوملو
ئەستەنبوڵ - لە سەرەتای دەسەڵاتی پارتی داد و گەشەپێدانەوە، ژنان هەمیشە لە ناوەندی هێرشەکاندا بوون حکومەت کە بەردەوام ژنانی کردووەتە ئامانج لە هەموو بوارەکاندا، لە ژیانی کارەوە تا پێکەنینیان و لە مافە بەدەست هێنراوەکانیانەوە تا یاساکانیان، ئێستا ساڵی ٢٠٢٥ی بە "ساڵی خێزان" ناوبردووە، لە کاتێکدا ژنان قورسایی قەیرانی قووڵی ئابووری وڵات لە ئەستۆ دەگرن، ئەو فشارانەی کە لە زیادبوونی ستەمی کۆمەڵگە سەرهەڵدەدەن، قورسایی لەسەر شانیان هەیە.
حکومەت بە پلانی "ساڵی خێزان" بارگرانی تێپەڕاندنی قەیرانی ئابووری دەخاتە سەر ژنان و ناچاریان دەکات کارێکی ناسەقامگیر، بە کرێی کەم و لە بارودۆخێکی سەختدا قبوڵ بکەن. لەم ژینگە ئیستغلالکارییەدا چاوەڕوان دەکرێت ژنان لە چوار دیواری ماڵەکەدا قەتیس بکرێن؛ هەمان ئەو خانووانەی کە بە ڕواڵەت بە "سەلامەتترین" شوێن وەسف دەکرێن، بەڵام لە ڕاستیدا بوونەتە دیمەنی کوشتنی ژنان. لە "ساڵی خێزان"دا، ژنان چ لە ماڵەوە، چ لەسەر شەقام یان لە شوێنی کار، دەبنە قوربانی توندوتیژی لەلایەن ئەو پیاوانەی نزیکترینیان لێیەوە. لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی کوشتنی ژنان، مردنە گوماناوییەکانیشیان بە ڕێژەیەکی مەترسیدار زیادی کردووە.
بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێن لە داهاتوویەکی نادیاردا لەم بارودۆخە سەختەدا، دۆخی ژنانی زانکۆش جێگەی داخە. قەیرانی ئابووری خوێندکارانی پاڵ بە هەژارییەکی قووڵەوە ناوە و ناچاری کردووە کە کاری نیوەکاتیی نائەمنی وەربگرن. تەنانەت بۆ ئەوانەی بەختەوەرتر دەردەکەون و لە بەشەناوخۆییەکان دەژین، شتەکان باشتر نین. ڕووداوە کوشندەکان لە بەرزکەرەوەکانی بەشەناوخۆییەکان، زیادبوونی ژمارەی مردنە گوماناوییەکان و هەراسانکردن و ترساندنی ژنان لەلایەن ئەو پیاوانەی کە سەرپێچی دەکەنە سەر موڵکی بەشەناوخۆییەکان، هەموویان ئاماژەن بۆ پێشێلکردنی بەردەوامی مافە بنەڕەتییەکانیان. ژنانی زانکۆ کە ئامانجی توندوتیژی و هەراسانکردن و کوشتنن، هەوڵدەدەن ڕێگایەک بۆ دەربازبوون لەم داهاتووە تاریک و نادیارە بدۆزنەوە.
ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤، یەکەمین ئەمیندار بۆ شارەوانی جۆلەمەرگ (هەکاری) سەر بە پارتی (دەم) لە مانگی حوزەیرانی هەمان ساڵدا دەستنیشانکرا، ئەم پڕۆسەیە لە شارەوانی جۆلمەرگەوە دەستی پێکرد و بە دانانی سەرپەرشتیارێک بۆ شارەوانی شیشلی بەردەوام بوو تا کۆی گشتی ١٣ سەرپەرشتیار بۆ شارەوانی دانران.
ساڵی خێزان، پەیامێک بۆ ژنان
لەم ڕۆژانەدا ژنانی زانکۆ جارێکی دیکە لە پێشەنگی پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکانی زانکۆکاندان. لەگەڵ سچیل مۆرتەزائۆغڵو لە گروپی "ساحیرەکانی زانکۆ" قسەمان کرد سەبارەت بە کاردانەوەی ژنان و داواکارییەکانیان. بەداخەوە سچیل مۆرتزائۆغڵو دوای ئەم چاوپێکەوتنە کورتە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا.
لە سەرەتای گفتوگۆکەدا بە ئاماژەدان بە ناونانی ساڵی ٢٠٢٥ بە "ساڵی خێزان"، سچیل مورتەزائۆغڵو ئەم دەستپێشخەرییەی بە بەرگێک زانی بۆ فشاری زیاتر لەسەر ژنان. جەختیشی کردەوە، ئەم ناونانیە هەڵگری پەیامێکی ڕوونە، بەتایبەت بۆ ژنانی گەنج، پەیامێک کە هانی ژنان دەدات بۆ هاوسەرگیری و منداڵبوون لە جیاتی خوێندن، هەوڵدەدات کۆمەڵگە بەم ئاراستەیەدا ڕێنمایی بکات. بە وتەی ناوبراو ئێستا ژنان ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو فەرمانەی کە لەژێر ئاڵای "ساڵی خێزان" پێکدەهێنرێت.
شەڕەکە بەردەوام دەبێت
سچیل مورتەزائۆغڵو ڕایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەی ئەکادیمی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو نیگەرانی خوێندکارە کچەکانی سەبارەت بە داهاتوویان زیاتر کردووە. ناوبراو ڕایگەیاند:"ئێستا لە خاڵێکداین کە سیاسەتی 'هەرچیمان بوێت دەیکەین!' هاوپەیمانی پارتی داد و گەشەپێدان و پارتی بزووتنەوەی نیشتمانی گەیشتە لوتکە."
دووپاتیشی کردەوە، بۆ ژنانی زانکۆ کە لە هەلومەرجی سەختدا دەخوێنن، ئەم بابەتە زیاترە لە تەنها پرسێکی پەروەردەیی. سچیل بە وەبیرهێنانەوەی ئەو ئاستەنگە زۆرانەی کە ڕووبەڕووی خوێندکارانی کچ دەبنەوە، ئاماژەی بەوەدا کە تەنانەت بەدەستهێنانی بڕوانامەی زانکۆش ناتوانێت گەرەنتی داهاتووی ژنان بکات. بە وتەی ناوبراو، ژنان ڕۆژانە لە سایەی توندوتیژی و نادڵنیاییدا دەژین و خەباتیان لە هەموو بوارەکاندا لە ڕێگەی کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی و گردبوونەوە بەردەوام دەبێت.
هەوڵدان بۆ چەسپاندنی فاشیزم، پەریهان کۆجا، نوێنەری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان لە مێرسین، دۆخی ئێستای بەم شێوەیە وەسف کرد: “ئەجێندای وڵات بە هەوڵی کودەتا فاشیستەکان تاریکتر دەبێت، هەوڵەکانی چەسپاندنی فاشیزمیش بەردەوامن”.
وتیشی:" ئەو پرۆسەی فاشیستییەی کە بە دانانی سەرپەرشتیاران و کردەوەی پیلانگێڕی و دەستگیرکردن و دۆزینەوەی دۆسیەی بەرفراوان بەرامبەر هەزاران کەس بەردەوام بوو، ڕووخساری ڕاستەقینەی خۆی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکەی ١٩ی ئاداردا ئاشکرا کرد. ئەم پرۆسەیە بە تۆمارکردنی دۆسیەیەک لە دژی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو و دەستگیرکردنی و بەئامانجکردنی شارەوانیی گەورەی ئەستەنبوڵ چووەتە قۆناغێکی نوێوە. لە ١٩ی ئادارەوە خەڵک لە سەرتاسەری وڵات بەتایبەت گەنجانی زانکۆ ئامادەیی خۆیان لەسەر شەقامەکان پاراستووە. ئێمە ئێستا شاهیدی تەقینەوەی ئەو کێشانەین کە بەدرێژایی ساڵان لە نێوان هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەدا کەڵەکە بوون، لە منداڵانەوە تا بەساڵاچووان. خوێندکاران بایکۆتیان کردووە و ژنان بە داننان بە دەسەڵاتی پیاوسالاری وەک سەرچاوەی کێشەکانیان، ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ بەرگریکردن لە مافی ژیانیان. لە هەمان کاتدا هاواری مانگرتنی گشتی و بەرخۆدانی گشتی لە سەرانسەری گۆڕەپانەکاندا دەنگ دەداتەوە.
هەموو ئەگەرەکان دژی خەڵک بەکاردەهێنرێن
پەریهان کۆجا ڕایگەیاند:" کە حکومەت هەموو دەسەڵات و سەرچاوەکانی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داواکارییە ڕەوا و دیموکراسیەکانی خەڵک کۆکردۆتەوە و لە ڕێگەی قەدەغەکردنی ناڕەزایەتی و توندوتیژی پۆلیسەوە سەرکوتیان دەکات. حکومەت توندوتیژی بەرامبەر خەڵک لەناو دەبات. حکومەتێک کە وردە وردە شەرعیەتی خۆی لەدەست دەدات و دەخرێتە ناو پێگەیەکی نایاسایی، هەوڵدەدات بە پەنابردن بۆ توندوتیژی دەوڵەتی خۆی بپارێزێت. بە فەرمانی دەرچووی کۆشکی سەرۆکایەتی و بە ئامانجی خستنە مەترسی ژیانی خەڵک، ئۆپەراسیۆنی بەکرێگیراوان دژی خەڵک بەردەوامە".
پێویستی بەرەنگاربوونەوە بەئاماژە بە شەپۆلی گرتن و ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرکردن کە سیستمی دادوەری لەم بارودۆخەی ئێستادا ئەنجامی دەدات، پەریهان کۆجا درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: "لەبەرامبەر ئەم دۆخەدا، ئیرادەیەکی گەل هەیە کە بێدەنگ نابێت و ناترسێت و تەسلیم نابێت، بەڵکو بە هەستانەوە لە بەرامبەر ئەم تاریکییە بەربڵاوەدا تیشکی هیوا بە زیندووی دەهێڵێتەوە ،کە ئەگەر بەرەنگاری نائەمنیەکانی ژیانیان نەبنەوە. ئاگاداری لێکەوتەکانی وەک زیادبوونی کوشتن و سەرکوت و توندوتیژی و ئیستغلالکردنن. لە کاتی ناڕەزایەتییە خۆبەخۆکانی سەر شەقامەکاندا، ساتگەلێکی چارەنووسساز دروست دەبێت کە ئێمە بەرگری لە مافە بنەڕەتی و ژیانییەکانی ژنان دەکەین. پێویستە خەبات بکرێت بۆ ئەوەی ئەو دروشمانەی لە ئەزموونە خەباتگێڕییە درێژخایەنەکانی ژنانەوە هاتوونەتە ئاراوە، ببنە داواکاریی گەردوونییان. پێویستە خەبات بکەین بۆ گۆڕینی ناڕەزایەتییە خۆبەخۆ و تەقینەوەکانی ئێستا بۆ بزووتنەوەیەکی ڕێکخراو و هۆشیار کە مافە بەردەوامەکانی ژنان دەستەبەر بکات."
لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە: ئەرکی ئێمە هەنگاونان بەرەو پێشەوەیە بە گۆڕینی وردە وردە ئەم ئاستەنگانە و بەدەستهێنانی سەرکەوتنی بەردەوام و بەدەستهێنانی پێگەی کاریگەر لەناو بزووتنەوەی جەماوەریدا". پێویستە دیوارێکی تۆکمەی ئیرادەی گەل لە دژی فاشیزم لە ڕێگەی بزووتنەوەیەکی هاوڵاتییەوە دروست بکەین کە تێیدا ژنان و مرۆڤ ڕۆڵی ئەکتەرە سەرەکییەکان بگێڕن.