"بەلایەنی کەمەوە هەزارو ٣٠٠ منداڵی ئێزیدی بێسەروشوێنن"

ڕێکخراوی "Save the Children" لە ساڵیادی فەرمانی ٧٤ی سەر ئێزدییەکان بۆ منداڵانی ئێزدی، بانگەوازی لە حکومەتی عێراق کرد، ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا چارەنووسی سەدان منداڵی دیل لەلایەن داعشەوە نادیارە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ساڵیادی فەرمانی ٧٤ی ٣ی ئابی ٢٠١٤دا، سەبارەت بە کۆمەڵگەی ئێزیدی، ڕێکخراوی  "Save the Children"ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا هەزارو ٣٠٠ منداڵی ئێزیدی بێسەروشوێنن.

 

 ڕێکخراوی "Save the Children" ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە نزیکەی دوو هەزار و ٧٠٠ ئێزدییەوە نییە، هەزار و ٣٠٠یان منداڵن کە بە دیل گیراون.

 

بەپێی هەندێک ئامار، داعش کاتێک لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ هاتوونەتە ناو شەنگال و تا ساڵی ٢٠١٧ ئەو ناوچانەی پاککراونەتەوە، ژمارەی دانیشتووانی ئێزیدی لە شەنگال و جیهان ٧١%ە کە بە تەواوی لە شوێنەکانی خۆیان ئاوارە بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ته نانه ت دوای ١٠ ساڵ هه زاران ئێزیدی هێشتا ئاوارەن، زۆربەیان هێشتا لە چادر و وێرانەدا دەژین.

 

بانگەواز بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
 سارا غازی، بەڕێوەبەری عێراقی ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتەکەدا ڕایگەیاند، منداڵانی ئێزیدی مافی ژیان و خوێندنیان لە شوێنێکی پارێزراو هەیە وەک هەموو منداڵانی تر، داوای پشتیوانی لە ئیدارەی بەغدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.