بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە پارێزگای كوت ٥٠ كەس گیانیان لەدەستدا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای كوت ئاگر لە هایپەرماركێتێك كەوتەوە، بەهۆیەوە ٥٠ كەس گیانیان لەدەستدا و دەیان كەسی دیكەش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ
میدیا عێراقییەكان سەبارەت بە كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورە لە هایپەرماركێتێكی پارێزگای كوت و ژمارەی قوربانییەكان ڕایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای كوت ئاگر لە هایپەرماركێتێك كەوتەوە و بەهۆیەوە ٥٠ كەس گیانیان لەدەستدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئێستادا ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە و تیمەكان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن، هەروەها سكاڵای یاسایی لەسەر خاوەنی بیناكە و مۆڵەكە تۆمار كراوە.
باس لەوەشكراوە، لە ماوەی ٤٨ كاتژمێردا ئەنجامی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت و سێ ڕۆژ ماتەمینی بۆ گیانی قوربانیانی كارەساتی ئاگرەكە ڕادەگەیەندرێت.