بەهۆی گەرماوە لە چوار مانگدا ٣٠ کەس لە تایلاند گیانیان لەدەستداوە
پلەی گەرما لە تایلاند لە ٥٠ پلە نزیک دەبێتەوە و لەماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا ٣٠ کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
ناوەندی هەواڵ
پلەی گەرمی تایلاند لە ٥٠ پلە نزیک دەبێتەوەو ئەمڕۆ ٢٥ی نیسان، حکومەتی تایلاند دووبارە هۆشداریی دا بە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی 'لە ماڵەوە بمێننەوە.
ڕۆژی ٢٤ی نیسان وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە رایگەیاند، لە یەکی کانوونی دووەمەوە تا ۱۷ی نیسانی ٢٠٢٤، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا. لەکاتێکدا، لە ساڵی ٢٠٢٣دا تەنها ٣٧ کەس گیانیان لەدەستدابوو.
مانگی نیسان گەرمترین مانگی ساڵە لە تایلاند و وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا؛ بەڵام گۆڕانی کەشوهەوا دۆخەکەی قورستر کردووە.