به‌رهه‌می خۆماڵی كوردستان بەناوبانگەو ژنان خاوەنداری لێدەکەن
ژنان پارێزەری بەرهەمی خۆماڵین و خاوەنداری لیدەکەن، دەڵێن: بەرهەمی خۆماڵی باشترەو پاکترە، ئەگەر بەرهەمی دەرەوە هاوردە نەکەن، ئەوا بەرهەمی خۆماڵی خۆمان بەشی کوردستان دەکات.

شیا کۆیی
کۆیە-کوردستان هەمیشە بە بەرووبوومی خۆماڵی ناسراوەو بەدەستی ژنان خاوەنداری لێکراوە، لە سنوری قه‌زای كۆیه وته‌ق ته‌ق وده‌وروبه‌ری بە بەروبوومی خۆماڵی بەناوبانگە بەهۆی له‌باری شوێنه‌كه، کە به‌شێكی ده‌كه‌ونه سه‌ر زێی بچوكة به‌شێك له‌خه‌ڵكه‌كه‌ی سه‌رقاڵی كاری كشتوكاڵین، به‌روبوومی خۆماڵی تا ناوه‌راستی عێراق ده‌روات، به‌تایبه‌تی به‌رهه‌می ماسی لەسنووری تەق تەق و گوندەکانی دەوروبەری بۆتە گەورەترین ناوەندی بەخێوکردنی ماسی و بەرهەمهێنانی لەسەرئاستی هەرێم و عیراق.
شارەدێی تەق تەق بەهۆی ئەوەی کەوتۆتە سەرزێی بچووک و خاکێکی لەباری هەیە بۆ كشتوكاڵ كردن، بەڵام زۆرینەی ناوچەکەو گوندەکانی دەوروبەری خەریکی بەخێوکردنی ماسین و ساڵانە بەرهەمێکی زۆر ڕەوانەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و شارەکانی عێراق دەکە، هەربەپێی دوایین ئاماری ساڵی ٢٠٢٤ نزیکەی هەزارو ٣٠٠ حەوزی ماسی هەیە بەڕووبەری جیاجیا، کە بچووکترین حەوز زیاتر لە دۆنمێک زەوییە و بۆ هەر دۆنمێک ساڵانە دوو تەنو نیو بۆ سێ تەن بەرهەمی گۆشتی ماسی دەدات، خەڵكی سنوورەكە ماسی بەرهەمدەهێنن بەوەش بۆتە ناوەندێكی بەرهەمهێنانی ماسی لە هەرێمی كوردستان و ٢٥-٣٠٪ بەرهەمی ناوخۆ پردەكاتەوە و بژێوی خەڵكی دابین دەكات و جگە لەوەش هەلی كاری زۆری ڕەخساندووە.
به پێی ئه‌وزانیاریانه‌ی له كشتوكاڵی ته‌ق ته‌ق وه‌رمانگرتووه، لە ئێستادا نزیكەی ٩٥٪ی دانیشتووانی قەزای تەق تەق بژێوی ژیانیان بە بەخێوكردن و ڕاوی ماسی دابین دەکەن، ژنانیش هەمیشە بەدەستی خۆیان بەرهەمە دانەوێڵەییەکانی وەک ساوەرو گەنمەکوتراو، قەرەخرمان و دۆشی تەمەتا بۆ ماڵەکانی خۆیان و بۆ فرۆشتنیش ئامادە دەکەن.
سینه‌م مەمەند، ژنێكی به‌ته‌مه‌نی شاری كۆیه‌یه ئاماژەی بەوەکرد، چه‌ندین ساڵه خۆی به‌رهه‌می خۆماڵی دانه‌وێڵه‌كان ئاماده‌ده‌كات و دهشیفرۆشێت وه‌ك بەرهەمی دانەوێڵەی ساوەرو بروێش وگەنمە كوتاو قەرەخەرمان دەفرۆشێت، وتی: هەمو ئەوشتانە خۆم ئامادەیان دەكەم و خۆمالین نزیكەی ١٦ ساڵە لەناو ماڵی خۆم ئەو كارە دەكەم، لەگەڵ منداڵەكانم و بەرهەمەكانم دەفرۆشرێت و بۆ شارەکانی تریشی دەنێرم، من بۆم ناكرێت دوكان دابنیم بۆیە هەر لەناو ماڵەكەم كارەكەمان دەكەین و زۆریش باشە، کڕیاری خۆمان هه‌یه چونكه به‌دوای خاوێنی دا دەگەڕێن و دەیکڕن.
"بەرهەمی خۆماڵی پاکترە"
ئاماژەی بەوەشدا كە بەرهەمی خۆماڵی زۆرزۆر باشتره پاك‌و خاوێنە وو هه‌مو شته‌كانی به‌ده‌ستی خۆی ده‌كات، وتی: ته‌نها له ئاش گه‌ر لێی بكه‌ین گه‌رنا هه‌موو كاری ده‌ستیه و خاوێنه ماددەی حافیزەی تێدا نییە و ئێستا خەڵك وردەوردە خەریكە دەگەڕێنەوە خۆراكی سروشتی و داوای لەسەرە، و ئەو بەرهەمە خۆماڵیانە هاوینان ئەسپێی لێدەدات واتە یەك ساڵ دەخورێن نابێت زۆر بمێننەوە، بەڵام ئەوانەی هاوردە دەكرێن مادەی حافیزەی زۆرە بە چەند ساڵ دەمێنێتەوە تێك ناچێت بەڵام بۆ تەندروستی خراپە، خه‌ڵك لای نامۆیه شتی خۆماڵی بخوات هه‌ر بۆ ماركێته‌كان راده‌كات، نازانن چه‌نده خراپن ئه‌و خواردنانه‌ی له‌ده‌رەوه دێن.
لە كۆتایی قسەکانیدا سینه‌م وتی: زۆرگرنگه گرنگی به به‌رهه‌می خۆماڵی بدرێت، لەگەڵ کچ و کوڕەکانم کاری بەرهەمی خۆماڵی دەکەین و ئیشی دەستی خۆت زۆرخۆشە هەركەسێك بتوانێت و هیوادارم خەڵك بگەڕینەوە سەرخواردنە خۆماڵییەكان بەهۆی ئەوەی تەندروستە، داپیران و باپیرانمان ئەو خواردنانەیان دەخوارد هیچ نەخۆش نەدەكەوتن.
"ئەگەر بەرهەمی دەرەوە هاوردە نەکەن، بەرهەمی خۆمان بەشی کوردستان دەکات"
لیمۆ محەمەد، ژنێكی دیكه‌یه خه‌ڵكی شاره‌دێی خاڵخاڵانه و كاری خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كشتوكاڵیه و زۆربه‌ی جار له‌گه‌ڵ هاوژینەکەی شت ده‌فرۆشێت به‌تایبه‌ت له بۆنه‌و فێستسڤاڵهكان، سه‌باره‌ت به‌رهه‌می خۆماڵی وتی: به‌رهه‌می كشتوكاڵی خۆمان به‌شی خۆمان ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات گه‌ر به‌رهه‌می ده‌ره‌وه هاورده نه‌كه‌ن، چونكه هاركت به‌رهه‌می ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت به‌رهه‌مه‌كانی ئێمه هیچ خێری نامێنێت، جوتیار زیانی به‌رده‌كه‌وێت چونكه زۆر هه‌رزان ده‌بێت، وسودی لێنابینین، به‌رهه‌می خۆماڵی كوردی زۆر باشتره له به‌رهه‌می ده‌ره‌كی چونكه ده‌رمان وشتی تیا نیه، ئیستا خه‌ڵك گرنی به به‌رهه‌می خۆماڵی ده‌دات تا ڕاده‌یه‌ك، چونكه ده‌ڵێن به‌روبوومی ده‌رەكی هه‌مو پیسن و ده‌رمانی پێدراوه.
لیمۆ محەمەد ئاماژه‌ی بەوهشكرد كه وه‌ك ماڵی خۆی ته‌نها به‌رهه‌می خۆماڵی به‌كارده‌هێنن وتی: خۆمان ساوه‌رو بروێش و گه‌نم و هه‌موو ئه‌وانه تا سركه‌ی هه‌نارو و ته‌ماته‌ش وشك ده‌كه‌مه‌وه و ئاوی ته‌ماته‌ش خۆم دروستی ده‌كه‌م هیچ ئه‌وشتانه له‌بازار ناكڕم وحه‌زم لێی نییە.