بەهار مەحمود بەهۆی ئاگرەوە ڕێژەیەکی جستەی سوتا
شەوی ڕابردوو، بەهار مەحمود، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بەهۆی ئاگرەوە بەشێک لە جەستەی سوتا.

ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری هەماهەنگی خێرای ١٢٢، بە میدیاکانی ڕاگەیاند بەهار مەحمود، پەرلەمانتاری پێشووی بزوتنەوەی گۆران لە پەرلەمانی عێراق بەهۆی سوتاوییەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە و چارەسەری بۆ دەکرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان بەهار مەحمود ٪٢١ی جەستەی سوتاوە، ئاژانسی ڕۆژنیوز بڵاوی کردووەتەوە، بەهار مەحمود لە کاتی داگیرساندنی زۆپادا ئاگر کەوتووەتەوە و بەشێکی جەستەی سوتاوە.
ت.پ