"بەهۆی دانەمەزراندنەوە ئاستی خوێندن دابەزیوە"

دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمدا کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، "بە هۆی دانەمەزراندنمانەوە ئاستی ناو ناوەندەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم لە دابەزینی بەردەوامدایە".

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، بە هۆی تەواو نەبوونی ڕێکاری دامەزراندنیان لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان لە هەولێر گردبوونەوە و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان بەست.

 

لە کۆنگرەکەدا، بەپێی داتا و ئەو نووسراوانەی کە کراوە ئێمە پێویستییەکی زۆر گرنگی ناو زانکۆ و پەیمانگاکانین، ئەمە ٣٦ـەمین جارە گردبوونەوە دەکەین، گەر دانەمەزرێن ئەوا ناچارین هەڵوێستی دیکە دەگرینە بەر، گەر داواکارییەکەمان ڕەوا نەبووایە ئەوا هەر خۆیان (حکومەت) نووسراویان نەدەکرد کە بایۆمەتری بکەین، ١٢ هەزار و ٢٨٦ کەس بایۆمەتری پێ کراوە، ئەم سستییە لە دامەزراندن لە پای چی؟

 

دەرچووانی دانەمەزراو جەختیشیان کردەوە، بە هۆی دانەمەزراندنمانەوە ئاستی ناو ناوەندەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم لە دابەزینی بەردەوامدایە، ئایە بیر لە داهاتووی وڵات ناکەنەوە؟ تا کەی ئاوڕ لەو کەسانە نادەنەوە کە ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە پێدەگەیەنن.