بەغدا، پیاوێک هاوژینەکەی و دوو منداڵی دەکوژێت
لە ناوچەی ئەبو غرێبی شاری بەغدا، پیاوێک هێرش دەکاتە سەر خێزانەکەی، هاوژین و دوو منداڵەکەی دەکوژێت و بکوژەکە دەستگیر دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ لە گوندی "ذهب الابیض"ی ئەبو غرێب لە ڕۆژئاوای شاری بەغدای پایتەختی عێراق، پیاوێک هێرشدەکاتە سەر خێزانەکەی و بە دەمانچە هاوژینەکەی و منداڵێکی کچی ١٤ ساڵ و منداڵێكی کوڕی یەک ساڵی خۆی دەکوژێت و هەوڵی کوشتنی خەسووی دەدات.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، دوای کوشتنی هاوژین و منداڵەکانی، پیاوەکە هەوڵیداوە دایک و مامی ژنەکەشی بکوژێت، وتیشی: لە ئەنجامی شەڕەکەدا بکوژەکە و مامی بریندار بوو.
هێزە ئەمنییەکان شوێنی ڕووداوەکەیان کۆنترۆڵ کردووە، بکوژەکە و مامی ژنە کوژراوەکەیان دەستگیرکردووە و تەرمەکان و بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ت.پ