بەبۆنەی ڕۆژی ژنانی عەرەبەوە بانگەوازی دابینکردنی کەشێکی پارێزراو بۆ ژنان دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی ژنانی عەرەبی خوازیاری دابینکردنی هەموو مەرجێک بۆ پارێزراوی جەستەیی و دەروونی ژنان، ڕێزگرتن لە ژنانی فەڵەستین کە ئارامی و خۆڕاگرییان لە بارودۆخە سەختەکانی سەردەمی شەڕی کەرتی غەززەدا نیشان دا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەبۆنەی ڕۆژی ژنانی عەرەب کە دەکەوێتە ١ی شوباتەوە، لە بانگەوزێکدا کە ئەمڕۆ بلاوکراوەتەوە فادیە کیوان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی ژنانی عەرەب، بانگەوازێکی ئاراستەی دایکان و باوکان کرد و داوای لێکردن ئەوپەڕی گرنگی بە کچەکانیان بدەن و هەموو مەترسیەکان لێیان دوور بخەنەوە بە مەبەستی پاراستنیان.

 

لە بانگەوازەکەدا هاتووە: پارێزەرانی خۆشەویست و هەموو پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان لە جیهانی عەرەبیدا، بانگەوازتان لێدەکەم کە ئەوپەڕی گرنگی بە دۆخی کچان لە خێزان و کۆمەڵگەکانتان، و هەوڵدان بۆ پاراستنیان لە هەموو شتێک کە کاریگەری لەسەر  جەستەیان، تەندروستی دەروونی و رەوشتیان و هەموو ئەو شتانەی کە دەرفەتی یەکسانیان لەگەڵ براکانیان بێبەش دەکات لە بواری پەروەردە، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، دەستڕاگەیشتن بە زانیاری، کارکردن و بەرپرسیارێتی کەسی هەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاپەڕین بەرامبەر بە هەموو وشەیەک، هەموو کردارێک و هەر دەقێک کە سووکایەتی بە کچەکانت دەکات لە بەهای مرۆڤایەتییاندا و دژایەتی میساقی نێودەوڵەتی مافەکانی منداڵ دەکات، کچان تیشکێکی ڕووناکی و هیوان لە ژیاندا. من قسە لەگەڵ هەموو دایکێک دەکەم، هەستە، ڕاپەڕن و دەنگت بەرز بکەوە بۆ ئەوەی هەموو شتێک و هەموو کەسێک کە ڕەنگە زیان بە کچەکەت بگەیەنێت، ئیدانە بکەیت.

 

داوای لە دایکان کرد کە گرنگی بە کچەکانیان بدەن و هەموو مەرجەکانی پارێزراوی جەستەیی و دەروونی و ئاسایشی کۆمەڵایەتییان بۆ دابین بکەن بۆ ئەوەی کچەکە بتوانێت لە ژینگەیەکی پارێزرا و تەندروستدا گەورە بێت، ئەمە سووڕی ژیانی مرۆڤایەتییە کە بارودۆخی ژنان و کچان لە ساڵی ٢٠٢٥ پاریزراو بێت.

 

فادیە کیوان ڕێزی تایبەتی لە ژنانی فەلەستین گرت کە لە سەختترین بارودۆخدا لە کاتی شەڕی نێوان حەماس و هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە ئارامی و خۆڕاگرییان نیشان دا.