بۆ ساڵیحە ئاکاش کە لە پڕۆسەی جیابوونەوەدا کوژرا ڕاگەیەندراوێک خوێندرایەوە
ژنان بۆ ساڵیحە ئاکاش،کارمەندی پەرلەمان کە لە لایەن هاوژینەکەوەیەوە لە پڕۆسەی جیابوونەوەدا کوژرا، لە چەولیگ ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە.

ناوەندی هەواڵ
تەرمی ساڵیحە ئاکاش، کارمەندی پەرلەمان کە لە ٦ی ئاب لە لایەن هاوژینەکەیەوە لە پڕۆسەی جیابوونەوەدا بە چەقۆ کوژرا، لە چەولیگ بە خاک سپێردرا. هەروەها لە مزگەوتی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە ناوچەی ئودوکەنت مەڕاسیمی یادکردنەوەی بەڕێوەچوو، لە مەڕاسیمەکەدا بەڕێوەبەرانی دەم پارتی، دەبەپەی شارەکە و ناوچەکانی چەولیگ، تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا"، پەرلەمانتاری دەم پارتی چەولیگ عومەر فاروق و نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشداربوون.
لە دوای سەردانەکە بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ژنانی چەولیگ لە چوارڕێیانی "PTT" کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام درا. لە ڕاگەیەندراوەکەدا دروشمی "قڕکردنی ژنان سیاسییە" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.
جیهان ئۆگور، سکرتێری لقی ئەگیتەم-سەنی چەولیگ بە ناوی پلاتفۆرمی ژنانی چەولیگەوە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەدا ساڵیحە ئاکاش هەڕەشەی لێ کرابوو، بە دادوەریشی ڕاگەیاندبوو لەبەر ئەوەش بڕیاری پاراستنی درابوو، گوتی: "تاوەکو بەرپرسیارانی ئەم ڕووداوە دادگایی نەکرێن و سزا نەدرێن درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین. با باش بزانرێت ئیدی بەرگەی کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان ناکەین.
ڕاگەیەندراوەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.