بە سێ بەرگ پەرتوکەکەی ساکینە جانسز لە نەورۆزی قەندیل بڵاودەبێتەوە
پەرتووکی "ژیانم هەمیشە تێکۆشان بوو" کە دەربارەی ژیان و تێکۆشانی ساکینە جانسزە، بە سێ بەرگ لە نەورۆزی قەندیل بڵاو دەکرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ
پەرتووکەکە له سێ به‌رگ پێکهاتووه، سەرجەم لاپەڕەکانی ٢٢٠٠ لاپەڕەیە، چاپی یه‌که‌می به‌رگی یه‌که‌م له ساڵی ٢٠١٧ دا بڵاوکرایه‌وه، دوای پێداچوونه‌وه‌یه‌کی ورد بۆ ئه‌و به‌رگه و وه‌رگێڕانی هه‌ردوو به‌رگه‌که‌ی تر، هه‌رسێ به‌رگه‌که پێکه‌وه بڕیارە سبەینێ ٢١ی ئادار لە نەورۆزی قەندیل بڵاو دەکرێتەوە.
ژیان، کەسایەتی و تێکۆشانی ساکینە جانسز"هه‌ڤاڵ سارا"، هه‌ڵگری کاریگه‌رییه‌کی به‌هێزه، هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌رز و شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی، خۆشه‌ویستی بۆ مرۆڤ زۆر جیاوازه، هه‌نگاوه پڕ له ئیراده‌کانی، پشوودرێژییه‌که‌ی و شه‌ڕه‌کانی وایکردووه بگات به‌و ئاسته‌ی ببێت به یه‌کێک له‌و ژنه به‌هێز و به‌توانایانه‌ی له دامه‌زراندنی پارتی کرێکارانی کوردستاندا ڕۆڵی هه‌بێت و زیاتر له سێ چاره‌کی ته‌مه‌نی و گیانی خۆی به ئازادیی ژن و گه‌له‌که‌ی ببه‌خشێت.
ساکینه ئیسماعیل جانسز "سارا" دوای نزیکەی ٤٠ساڵ له ته‌مه‌نی پڕ له تێکۆشان، له‌گه‌ڵ هەڤاڵانیدا فیدان دۆغان "رۆژبین" و له‌یلا شایله‌مه‌ز "رۆناهی"، له ٩ی کانوونی دووه‌می ٢٠١٣ دا له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا به پیلانگێڕییه‌کی به‌رفراوانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌هید کران.