بۆ پێشوازی ٨ی ئادار کۆبانێ بە ڕەنگی ژنان ڕازێندرایەوە

ژنان لە کانتۆنی کۆبانێ بۆ پێشوازیکردن لە ڕۆژی جیهانی ژنان شارەکەیان ڕازاندەوەو ژنان ئاڵا و پانکارت و وێنەی ژنانیان لە شەقام و کۆڵانەکان هەڵواسی. کۆبانێ

 

بۆ پێشوازی ٨ی ئادار کۆبانێ بە ڕەنگی ژنان ڕازێندرایەوە

ژنان لە کانتۆنی کۆبانێ بۆ پێشوازیکردن لە ڕۆژی جیهانی ژنان شارەکەیان ڕازاندەوەو ژنان ئاڵا و پانکارت و وێنەی ژنانیان لە شەقام و کۆڵانەکان هەڵواسی.

کۆبانێ

 

بە نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی ژنان لە ٨ی ئاداردا، لە سەرتاسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە دروشمی "پێکەوە بەرخۆدانی خۆمان دەپارێزین و خاکەکەمان ڕزگار دەکەین" زنجیرەیەک چالاکی دەستیپێکرد.

 

لەو چوارچێوەیەدا ڕێکخراوی کۆنگرەی ستاری هەرێمی فورات دەستی بە زنجیرە چالاکییەکی کرد چالاکیە سەرەتاییەکە لە چوارچێوەی ڕازاندنەوەی دەروازەکانی کۆبانێ و ناوچە سەرەکیەکان و شەقامەکان بە ئاڵای رێکخراوەکانی ژنان و هەرێمی فورات پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وێنەی ژنانی تێکۆشەر و پانکارت هەڵواسران، تا ٢٥ی شوبات ڕازاندنەوەی شەقامەکان بەردەوام دەبێت.

 

"وەک ژنان لە هەرێمی فورات دەستمان بە زنجیرە چالاکیی کردووە"

مزگین خەلیل وتەبێژی کۆنگرەی ستار باسی لە چالاکییەکانی خۆیان کرد لەسەر ئاستی کانتۆنی کۆبانێ و وتی: "ئێمە وەک رێکخراو و تەڤگەری ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا  بە دروشمی "ئێمە شۆڕشەکەمان دەپارێزین و خاکەکە ڕزگار دەکەین" بۆ ٨ی ئادار چالاکیمان دەستپێکردوە، لەم چوارچێوەیەدا ئێمە وەک ژنانی هەرێمی فورات دەستمان بە چالاکییەکانمان کردووە ئەمڕۆ دەروازەکانی کۆبانێ و شەقام و ناوچە سەرەکییەکانیمان بە ڕەنگ و وێنە و لافیتە و ئاڵای ژنان ڕازاندەوە هەروەها، TEV-DEM، شارەوانی، بۆردی ژنان و یەکێتی ژنانی گەنج بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد، زنجیرە چالاکیەکانمان بەردەوامن و چالاکی جۆراوجۆر وەک ئاهەنگ و سیمینار و چاندنی دار و دابەشکردنی خەڵات و هتد ڕێکدەخرێت بەم بۆنەیەوە، ئێمە ئێستا یادی ڕۆژی جیهانیی ژنان لە هەموو ژنان و رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین".