بە پاساوی بەکارهێنانی ناوی "کوردستان" لێکۆڵینەوە لە لەیلا گیوڤەن دەستیپێکرد
بە پاساوی ئەوەى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک "کەجەدە" ناوی "کوردستان"ی بەکارهێناوە، لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێکرد. ناوەندی هەواڵ
بە پاساوی ئەوەى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک "کەجەدە" ناوی "کوردستان"ی بەکارهێناوە، لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێکرد.
ناوەندی هەواڵ
لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی "کەجەدە" لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا لە چەولێک لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆدا ناوی "کوردستان"ی بەکارهێنابوو، لەسەر ئەوەی کە وتویەتی "کوردستان"، داواکاری گشتی دەوڵەتی تورک لە چەولیک لێکۆڵینەوەی لە دژی لەیلا گیوڤەن دەستپێکرد.
داواکاری گشتی دەوڵەتی تورک ڕایگەیاندووە، هەر چەند ناوی "کوردستان" بە تەنها تاوان نییە، بەڵام گیوڤەن بەوە "پروپاگەندەی بۆ رێکخستن" کردووە، بۆیە بڕیاریداوە لێکۆڵینەوەى لەگەڵ بکرێت.