یابان: ٪١٥ ژنان لە کەرتی ئەتۆمیدا بەشداری دەکەن

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی، لە ساڵی ٢٠٢١دا تەنها ١٥٪ی هێزی کاری ئەتۆمی یابان لە ژنان پێکهاتبوو، نەرویج زۆرترین نوێنەرایەتی ژنانی لەم کەرتەدا هەبووە کە نزیکەی ٦٠٪ بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

یابان لە ڕاپرسییەکی ئەم دواییەیدا سەبارەت بە ڕێژەی ژنانی دامەزراو لە کەرتی ئەتۆمی لە نێوان ١٧ وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووریدا پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

 

لە ساڵی ٢٠٢١دا تەنها ١٥٪ی هێزی کاری ئەتۆمی یابان لە ژنان پێکهاتبوو، بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی، نەرویج زۆرترین نوێنەرایەتی ژنانی لەم کەرتەدا هەبووە کە نزیکەی ٦٠٪ بووە، لە کاتێکدا فەرەنسا و بەریتانیا هەردووکیان نزیکەی ٢٤.٩٪یان تۆمارکردووە، ئەمەش تێکڕای ئامارە بۆ ئەو ١٧ وڵاتەی کە بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە.

 

تێکڕای ڕێژەی ئەو ژنانەی لە یابان پلەیان بەرزکراوەتەوە لە نزیکەی ١٤٪ بووە، لە کاتێکدا ئاستی گشتی ٢٧.١٪ بووە.

 

هەروەها لە ڕاپرسییەکەدا تیشک خرایە سەر نایەکسانی قووڵی مووچەی ژنان و پیاوان لە کەرتی ئەتۆمیدا، لە یابان، ژنان بە تێکڕا نزیکەی ٢٦٪ کەمتر لە پیاوان مووچەیان پێدراوە، لە کاتێکدا لە نێوان ئەو ١٢ وڵاتەی کە داتای بەراوردکارییان پێشکەش کردووە، پیاوان بە ڕێژەی ٥.٢٪ زیاتر مووچەیان پێدراوە.

 

کۆمیسیۆنی وزەی ئەتۆمی یابان کە بەشداری لە دوایین ڕاپرسیدا کردووە، هۆکاری کەمی ئاستی مووچەی لە یابان گەڕاندوەتەوە بۆ ڕێژەی زۆر نزمی ژنان لە پۆستە باڵاکانی بەڕێوەبەرایەتی و جێبەجێکردندا.

 

یوکیکۆ ئۆکادا، بەرپرسێکی کۆمیسیۆنەکە دەڵێت، "پێویستمان بە هەمەچەشنی هەیە، چونکە ئامانجمان تەکنەلۆژیایەکی سەلامەتترە، پێویستە سوود لە توانا و لێهاتووییەکانی ژنان وەربگیرێت."

 

ئاژانسی وزەی ئەتۆمی یابان، دامەزراوە نیشتمانییەکان بۆ زانست و تەکنەلۆژیای کوانتەم و دەسەڵاتی ڕێکخستنی ئەتۆمی وەڵامدەرەوەی یابان بوون، ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆسپ و ئاستەنگییانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە کەرتی ئەتۆمیدا بریتین لە مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە فریاگوزاریەکان و کاری سەخت، هەروەها ئاماژەی بە نەبوونی سەرکردەی ژن و ئەو تێڕوانینە کردووە کە کارکردن لەو کەرتەدا بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ پیاوانە.

 

بەڵام نیشانەکانی باشتربوونی جیاوازیی جێندەری لەم کەرتەدا لە یابان دەرکەوتووە، لەگەڵ ڕاپرسییەکەدا کە ژنان نزیکەی ٪٢٧ی دامەزراوانی نوێیان پێکهێناوە، کە نزیکەی هەمان ئاستە لەگەڵ تێکڕای ١٧ وڵاتەکە کە ٪٢٨.٨ بووە.