ڕاپۆرتی مانگانە لەسەر کوشتن و خۆکوشتنی ژنان لە ئێران

بەپێی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا حەوت ژن کوژراون و ١٠ ژن خۆیان کوشتووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لەو مانگەدا کە تێپەڕی، لە شاری تاران ژنێکی گەنج و شەش ژن لە کرماشان، سەقز، ئیلام، دارشەهر و دهەدەشت لەلایەن ئەندامانی خێزان و کەسە نزیکەکانیانەوە بە بیانووی شەرەف، کێشەی خێزانی، هەژاری و کێشەی ئابوری کوژراون.

 

١٠ ژنیش لە شارەکانی ڕۆژلاتی کوردستان خۆیان کوشتووە بەشێک لە هۆکاری ئەم خۆکوژیانە هاوسەرگیری زۆرەملێ، جیاکاری ڕەگەزی، کێشەی خێزانی، هەژاری و بێکارییە.

 

هۆکارەکانی کوشتن و خۆکوژی ژنان

- ڕۆژی ٣٠ی ئایار ژنێکی گەنج لە شاری تاران بە بیانووی شەرەف لەلایەن مێردەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا و پاشان لە بەلەکۆنێک فڕێدرایە خوارەوە.

- ڕۆژی ٥ی حوزەیرانی لە ئیلام لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا، تۆمەتبارەکە دوای دەستگیرکردنی هۆکاری ناکۆکی خێزانی لەگەڵ هاوژینەکەی وەک بیانوو هێناوەتەوە.

- ڕۆژی ٦ی حوزەیران دوو خوشک لەلایەن هاوژینی یەکێکیانەوە لە کرماشان بە فیشەک کوژران، هۆکاری کوشتنەکە ناکۆکی خێزانی بوو.

 

- ٧ی حوزەیران لە شاری دارشەهری پارێزگای ئیلام، ژنێکی گەنج  ناسراو بە 'هومیرە بازگیر خورەمئابادی' بە گوێرەی بەڵگەنامە فەرمیەکانی ژمارە ١ی شاری دارشەهر لەلایەن هاوژینەکەیەوە و بە چەک کوژراوە، هۆکاری ئەم کوشتنە ناکۆکییەکانی خێزانی بووە.

 

- ٨ی حوزەیران تەرمی ژنێکی گەنج بەناوی گوڵاڵە شێخی خەڵکی سەقز، کە لەلایەن دەزگیرانەکەی کوژراوە، لە لایەن ئەفسەرانی سەر ڕێگای سەقز-سەناح لە سەرووی گوندی چاپان سفلە دۆزرایەوە، ژنەکە دوو هەفتە لەوەوپێش لەلایەن دەزگیرانەکەی کە کارمەندی بانکی سوپا بووە کوژراوە و پاشان ئاگری تێبەرداوە هۆکاری کوشتنەکەی ناڕەزاییه لەسەر ڕۆیشتنی گوڵاڵە شێخی بۆ سەر کار.

- ٢٠ی حوزەیران ژنێکی گەنج و براکەی لەلایەن هاوسەری پێشووی لە دێهدەشت بە فیشەک کوژراون، هاوسەری پێشووی قوربانیەکە بەهۆی کۆنی ناکۆکییەکانی خێزانییەوە ئەو تاوانەی ئەنجامداوە و پاشان بەهەمان چەک هەوڵی خۆکوشتنی دا.

 

هۆکارەکانی خۆکوشتنی ژنان لەم مانگەدا

- ڕۆژی چوارشەممە ٣ی حوزەیران ژنێک بە ناوی جەیران عەبدی کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی وەوان لە هەرێمی نێلاس-ی سەردەشت، بە خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، بەپێی ڕاپۆرتەکە هۆکاری خۆکوشتنی ئەو ژنە گەنجە بە کێشەی خێزانی دانراوە.

 

-یەکشەممە ٥ی حوزەیران، ژنێک بە ناوی نەسرین مرادی خەڵکی سلاس باباجان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

-پێنج شەممە ٢١ی حوزەیران ژنێکی گەنج بە ناوی فائزە محەمەدی  کوڕی ڕەحیم محەمەدی خەڵکی گوندی پێساوی سەربە پیرانشار، خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

لە ماوەی مانگێکدا چەندین حاڵەتی خۆکوشتنی ژنان ئاشکرابووە، بەڵام ئامارە نافەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە بە هۆکاری شەرەف، ژنان کوژراون یاخود خۆیان کوشتووە، تا ئێستا ١٠ حاڵەتی خۆکوشتنی ژنان ئاشکرابووە، کە سێ حاڵەتیان دیارییکراوە و ئەوانی دیکە بەبێ ناوهێنانی هۆکارەکانی خۆکوشتن بە بێدەنگیی نێژراون.

 

ت.پ