مەقبولە ئۆزەر دووبارە دەستگیر کرایەوە

مەقبولە ئۆزەر کە بەهۆی کێشەی تەندرووستییەوە بە بڕیاری دەزگای پزیشکی داد ئازاد کرابوو، لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە دووبارە زیندانی کرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

مەقبولە لە ساڵی ٢٠٢٢ بەهۆی کێشەی تەندرووستییەوە و بە بڕیاری پزیشکی داد ئازادکرابوو، جارێکی تر بەبڕیاری دەزگای پزیشکی دادی تورک زیندانی کرایەوە.

 

دوێنێ لە ناوچەی ئارتەمێتانی وان هێزەکانی دەوڵەتی تورک، چوونە سەر ماڵی مەقبولە ئۆزەر و گواستیانەوە بۆ دادگا و دادگاش بڕیاری گرتن و زیندانیکردنی بۆ دەرکرد.

 

ئەمەش لە دوای ئەوەوە هات، دەزگای پزیشکی دادی تورک جارێکی تر لە دژی ئەو ژنە زیندانیە سیاسییە ڕاپۆرتی "دەتوانێت لە زیندان بمێنێتەوە"ـی دەرکردبوو.