"هێرشکردنە سەر تابلۆی کەزی و کوشتنی هەڤرین خەڵەف هەمان عەقڵیەتە"
ڕیما عیسا، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی پارتی سووریای داهاتوو دەڵێت: هێرشکردنە سەر تابلۆی کەزی و کوشتنی هەڤرین خەڵەف لە حەسەکە هەمان عەقڵیەتی دژ بە ئیرادەو بوونی ژنی کوردە و دەڵێت: ئێمە هەڤرین خەڵەف لەبیر ناکەین.
ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە- ژنێک کە خاوەنی دەسەڵات و ئیرادەی ئازادە، ئازادانە بیردەکاتەوە، نەک تەنها وەک ڕاگەیاندراوێکی سیاسی، بەڵکو لە ژیانی خۆیدا، لە ناسنامەکەیدا، لە بڕیارەکانیدا و لە پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ کەسانی دیکەدا، دەتوانێت واتا بە بەهاکانی نەتەوەیەکی دیموکراتی ببەخشێت، لەگەڵ ئازادبوونی ژنان، دەتوانن بە هۆشیارییەوە چەمکی نەتەوەیەکی دیموکراتی قبوڵ بکەن و دەرفەتەکانی بونیادنانی لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا ببینن.
یەکێک لە نموونە هەرە سەرنجڕاکێشەکان هەڤرین خەڵەف، لە حەوتەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ئەمینداری گشتی پارتی سووریای داهاتوودا، هەڤرین خەڵەف، جارێکی دیکە داواکاری دادگاییکردنی بەرپرسانی کوشتنی دەربڕدرا، ڕیما عیسا، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی پارتی سووریای داهاتوو ڕایگەیاند، هەڤرین خەڵەف بە کارە سیاسییەکانی و خەباتی بۆ بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتی و ئازاد و هەمەچەشن، میراسێکی گرنگی بۆ بەردەوامیی خەباتی ژنان و هێزە سیاسییەکان بەجێهێشتووە.
”هەڤرین خەڵەف کاری بۆ یەکێتی پێکهاتەکانی سووریا دەکرد”

ڕیما عیسا ئاماژەی بەوەدا، کە هەڤرین خەڵەف کەسایەتییەکی خاوەن ئیرادە بەهێز و سیاسی بووە، لەلایەن پێکهاتە جیاوازەکانی ناوچەکەوە خۆشەویست و ڕێزی لێدەگیرا و وتی: لەگەڵ هەڤرین خەڵەف کارم کردووە و سەرەڕای ئەو دۆخە مەترسیدارەی دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر سەرێکانی و گیری سپی لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەستیپێکرد، هەڤرین خەڵەف دەستبەرداری کاری سیاسی نەبوو.
”ئامانجی هەڤرین خەڵەف بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتی و ئازاد بوو”
ڕیما عیسا ئاماژەی بەوەدا، کە هەڤرین خەڵەف بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هۆزە عەرەبەکان چووبووە ڕەققە، بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی نێوان پێکهاتەکانی ناوچەکە، کارکردن بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیانی گەلان، بە ئاماژەدان بەوەی سەرەڕای ئەو مەترسییەی لەسەر ئەو و ناوچەکە هەیە، ئەو درێژەی بە کارەکانی دا و وتی: دامەزراندنی پارتی سووریای داهاتوو لەسەر بنەمای یەکێتی پارتە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کۆمەڵگە بوو، ئامانجی هەڤرین خەڵەف بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتی و ئازاد بوو کە هەموو گەلەکانی بتوانن بە کەرامەت و ئاشتی تێیدا بژین، هەڤرین خەڵەف بە کەسایەتی و هەڵوێستی سیاسی خۆی باوەڕی زۆر کەسی بە پڕۆژەی بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتی بەهێزتر کرد، میراس و خەباتی سیاسی هەڤرین خەڵەف لە ڕێکخراوەکانی ژنان و پارتە سیاسییەکاندا بەردەوامە، بەتایبەت لەم قۆناغەدا کە پرسی ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتی تاوتوێ دەکرێت.
”میراسی هەڤرین خەڵەف پەیامێکی گرنگە بۆ ڕێکخستنی ژنان”
ڕیما عیسا سەبارەت بە ڕۆڵی هەڤرین خەڵەف لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا ڕایگەیاند، کە خەباتی ئەو پەیامێکی گرنگ بووە بۆ ژنان لە هەموو سێکتەرەکانی کۆمەڵگە و وتی: گرنگی ڕێکخستنی ژنان، بەهێزکردنی هۆشیارییان لە بەشداریکردن لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا دیارە، بەو پێیەی کەسایەتییەکی سیاسی بوو، کاری بۆ کۆکردنەوەی کەرتە جیاوازەکانی کۆمەڵگە دەکات، هەروەها یادکردنەوەی شەهید هەڤرین خەڵەف بە درێژەدان بەو کارەی کە ژیانی خۆی لە پێناویدا بەخت کرد واتادار تر دەبێت.
”ئێمە دۆسیەی هەڤرین خەڵەف لەبیر ناکەین”
ڕیما عیسا ئاماژەی بەوەشکردووە، کەسێک بە ناوی ئەحمەد ئیحسان فەیاز حەیس ناسراو بە ”حاتم ئەبو شەقرا” و تۆمەتبار بە کوشتنی هەڤرین خەڵەف، خەڵات کراوە، بوونی کەسانێک کە تۆمەتبارن بە تاوانی گەورە لە حکومەتی نوێی سووریادا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر دەستکەوتەکانی ژنان و داهاتووی سووریا.
”ئێمە بەردەوام دەبین لە داواکارییەکەمان بۆ دادپەروەری”
ڕیما عیسا جەختی لەسەر گرنگی دادگاییکردنی بەرپرسانی کوشتنی هەڤرین خەڵەف کردەوە و ڕایگەیاند، دۆسیەکەی لەبیرناکەن و بەردەوام دەبن لە داوای دادپەروەری تا ئەوکاتەی تاوانباران دادگایی دەکرێن و سزا دەدرێن وتی: بە تێپەڕبوونی ساڵان بەو واتایە نییە کە خەڵک شەهیدەکانی خۆیان و دۆزی خۆیان لەبیر بکەن، دۆسیەی هەڤرین خەڵەف بە کراوەیی دەهێڵینەوە و بەردەوام دەبین لە داواکاریی دادپەروەری تا دادپەروەری بەدی دێت.
هێرشکردنە سەر سیمبولیەکانی ژنان هەمان عەقڵیەت دەردەخات
سەبارەت بە هێرشکردنە سەر تابلۆی کەزی ژنێک لە شاری حەسەکە، ڕیما عیسا ڕایگەیاند، هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەم ڕووداوە و ئەو عەقڵیەتەی کە هەڤرین خەڵەفی کوشتووە و وتی: هەڤرین لە پێناو خاکەکەی و مافەکانی گەلەکەیدا خەباتی دەکرد، هەروەها هێرشکردنە سەر سیمبولی ژنان ڕەنگدانەوەی بەردەوامی ئەو عەقڵیەتەیە کە هەوڵدەدات ئیرادە و ناسنامەی ژنی کورد بکاتە ئامانج.
ڕیما عیسا جەختی لەوە کردەوە، کە داواکارییەکانیان تەنها لە دادگاییکردنی ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە کوشتنی هەڤرین خەڵەف سنووردار نییە، بەڵکو دادگاییکردنی ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە لە کردەوەی وێرانکاری و هێرشەکانی ناوچەکەدا تێوەگلاون.
ڕیما عیسا لە کۆتایی قسەکانیدا داوای دادپەروەری و گرنگی پاراستنی ژنان و سیمبولەکانیان و دەستکەوتەکانیان لە هێرش و پێشێلکارییەکانی کرد.