"٥٠٪ی ژنان لە ڕوی داراییەوە سەربەخۆ نین"

ڕاپرسییەک لەلایەن بیمەی گشتی "ئێس بی ئای"ەوە دەریدەخات کە نزیکەی ٣٣٪ی ژنان "تێچووی ژیان" بە یەکێک لە گرفتەکان یان بەربەستەکانی سەربەخۆبوونی دارایی دەزانن.

ڕاپرسییەک لەلایەن بیمەی گشتی "ئێس بی ئای"ەوە دەریدەخات کە نزیکەی ٣٣٪ی ژنان "تێچووی ژیان" بە یەکێک لە گرفتەکان یان بەربەستەکانی سەربەخۆبوونی دارایی دەزانن.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی داتای ڕاپرسییەک کە لە لایەن بیمەی گشتی "ئێس بی ئای" ئەنجام دراوە، نزیکەی ٥٠٪ی ژنان لە زۆربەی شارەکانی تیری لە هندستان هەست بە سەربەخۆیی دارایی ناکەن، هەروەها نزیکە ٣٣٪ی ژنەکان "تێچووی ژیان" بە یەکێک لە گرفتەکان یان بەربەستەکانی سەربەخۆبوونی دارایی دەزانن.

 

 لە ڕاپرسیەکەدا هاتووە، "لە هەر چوار ژنێکدا یەک ژن کاریگەری سنووردارکردنی کۆمەڵایەتی یان خێزان یان نەبوونی ڕێنمایی لە ماڵەوە لەسەرە، هەروەها بە هاندان نزیکەی لەسەدا ٥٣ی ژنان هەنگاویان ناوە بۆ پاراستن و وەبەرهێنان، وەک هەنگاوی چالاک بۆ سەربەخۆبوونی دارایی"، تەنها لەسەدا ٣٨ی ژنان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دڵنیابن وەک هەنگاوێک بۆ سەربەخۆبوون لە رووی داراییەوە".

 

لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری بیمەی گشتی ئێس بی ئای، دەڵێت: "زۆربەی ژنان هێشتا پشت بە خۆیان نابەستن بە تایبەتی لە بابەتە داراییەکانی وەک وەبەرهێنان و بیمە لە ڕاستیدا توێژینەوەکەمان تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە لە کاتێکدا ژنان تێدەکۆشن لە بواری داراییەوە سەربەخۆ بن، یەک لەسەر سێی ژنان نەبوونی زانیاری گونجاو سەبارەت بە وەبەرهێنان و بیمە وەک یەکێک لە هۆکارەکان دەبینن".